ریفراندۆم وەرچەرخانى سەردەمیانەى خەباتى سیاسی گەلەکەمان....

ریفراندۆم وەرچەرخانى سەردەمیانەى خەباتى سیاسی گەلەکەمان....

ڕیفراندوم پروسەیەکی سیاسی یاسایی پیادەکراوە لە پێناوی بڕیاردان لە بارەی چارەنوسی هەندێ پرسى هەستیار ، وەک پرسی :(مافى گەلێک ، شێوازی بەرێوەبردن ، سیستمی سیاسی ، پەیوەندی گەلان و دارشتنی دەستور هتد ) ، ڕیفراندوم لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ولە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان مافێکى دانپێدانراوى رەواى گەلانە ، پەنابردن بۆ ریفڕاندوم لە کاتێکدایە چارەسەرکردنى پرسێکی بنەڕەتی پەیوەندیدار بە ژیان و سەروەری گەڵێکەوە دەگاتە بنبەست بەتایبەتی لەو وڵاتانەی داگیرکراون یان بە زۆری زۆرداری خاک و گەلەکەی بە وڵاتێکی دیکەوە لێکێنراوە هەر وە ک (کوردوستان) ى خۆمان ، لەوەتەى کوردوستان بە زەبرو زەنگ و بی ویژدانى سیاسی بە چەند وڵاتێکەوە لکینراوە ، گەلەکەى لە ژێر چەپوکى چەوسێنەراندا ڕووبەڕووى جورەها شێوازى چەوساندنەوە بووتەوە ، تەنانەت لە وڵاتی عیراقدا کە بەپیی دەستوری هەمیشەییەکەی (وڵاتێکی خاوەن سیستمی فیدڕاڵییە ) پێویستە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردوستان و بەغدا لەو ئاستەدا رێکبخرێنەوە ، بەڵام بە پێچەوانەوە بەردەوام حکومڕانانی بەغدا لە هەوڵی بێ وچاندان بۆ لەباربردنى سیستمی فیدرالى و دووبارەکردنەوەی (ناوەندێتی سەرکوتکەر) ، دوای هەوڵێکی زۆری سەرکردایەتی هەرێمی کوردوستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان لە گەڵ حکومەتى بەغدا بە شێوازی هەماهەنگی و گفتوگوی بنیاتنەرانە بەڵام بێ سودبوو ، بۆیە بیر لە ئەنجامدانی پروسەی ڕیفراندوم کرایەوە وەک بنەماى چارەسەرو جێبەجیکردنى ئەرک و مافێکى دیموکراسی ڕەوای گەل ، لەوەشدا مەبەست ئەوەبوو ببێتە دەرگایەک بۆ گفتوگوی لێبراوانە نێوان هەرێم و بەغدا بە ڕەچاوکردنی خواستی خەڵکی کوردوستان کە خۆی لە دەرنجامی ڕیفراندومدا بە شێوەیەکی یاسایی و ئاشتیخوازانە دەخاتەروو. ریفڕاندوم سەرەڕای ئەوەی مافى ڕەوای گەلەکەمان بوو ، لە هەمان کاتدا خاڵى وەرچەرخانی سەردەمیانەی کاروانی خەباتی سیاسی جەماوەری بزاڤی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردوستانە بە رابەرایەتى رێبەرى نیشتیمانى گەلەکەمان جەنابی سەرۆک مسعود بارزانى و بە پشتیوانى سەرجەم هێزەسیاسییەکانى کوردوستان ، ڕیفڕاندوم دیکومینتى یاسایی کودەنگى نیشتیمانخوازى گەلى کوردوستانە و رەتکردنەوەى ژێردەستى و خۆ چەماندنە .

Top