میریام فارس بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکرێت

میریام فارس بە ساختەکاری تۆمەتبار دەکرێت

ماڵپەڕێكی ئوردنی بڵاوی كردەوە كە سكاڵایەك دژی مێریام فارسی هونەرمەندی لوبنانی بەرز كراوەتەوە و تییدا بە ساختەكاری تۆمەتبار كراوە،
ماڵپەڕەكە چەند وردەكارییەكی بڵاوكردەوە، دیارترینیان ئەوەیە كە رێكخەرێكی كۆنسێرتەكەی سكاڵاكەی پێشكەش كردووە، چونكە میریام فارس پێش ماوەیەك هاتە شوێنی كۆنسێرتەكە و نەچووە سەر شانۆ.
ئەو هەواڵە بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە داواكاری گشتیی ئوردن، بەپێی یاداشتنامەی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان، قسە لەگەڵ داواكاری گشتی دەكات، و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی كە بە دووەمیان دراوە، هونەرمەند، میریام فارس، بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی ئوردن لەو كەیسەدا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت».
لەلایەكی بەر لە ماوەیەك شەڕێكی توندی لە نێوان میریام فارس و فارس كەرەم رووی دا، میریام هەڕەشەی لە فارس كردووە، كە پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری ببات، بەهۆی ئەوەی كە بە (سوكایەتی)ی دەزانێت بۆ خۆی، لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.
كێشەكە بە ریكلامێك بۆ ئاهەنگێك دەستی پێ كرد، كە ئەو دووانە لە (وەرزی جەدە)دا بەشدار دەبن، كە كەرەم ناڕەزایی دەربڕی دوای ئەوەی بە قەبارەیەكی بچووكتر لە میریام دەركەوت و ناچاری كرد بكشێتەوە، تا ئەو كاتەی كۆمپانیای بەرهەمهێنەر بڕیاری دا بە دواخستنی چالاكییەكە.

Top