وردەپلاستیك لە خۆراكدا

وردەپلاستیك  لە خۆراكدا

 زۆربەی بەرهەمە پلاستیكییەكان بۆ قووتووكردنی خۆراك و شلەمەنییەكان بەكاردێن. پلاستیك چەندین ماددەی كیمیایی لەخۆ دەگرێت و بە چەند هۆكارێك تێك دەشكێت بۆ پارچەی زۆر ورد Microplastics كە لە رێگەی خۆراك و شلەمەنییەكان، یان ئاوی دەریاوە دەگاتە مرۆڤ و ئاژەڵ. ئەو هۆكارانەی كە دەبنە ئەگەری تكێشكان و شیبوونەوەی پلاستیك، بریتین لە: گەرمی، تیشكی خۆر تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، لێكخشان، كرداری ئۆكسان، هەروەها فریزكردن. باوترین ماددە پلاستیكییە وردەكان بریتین لە: BPA، دیۆكسین Dioxin، فتالەیتەكان Phalates، پۆلیتیلینەكان Polyethylene و پرۆپیلینەكان Polypropylene. ئەمەش روون كراوەتەوە كە گەرمكردنی خۆراك لە ناو قوتووی پلاستیك، یان خەزنكردنی خۆراك لە ناو هەر پێكهاتەیەكی پلاستیكیدا بۆ ماوەیەكی زۆر، یان هەتا فریزكردن، هاندەرن بۆ گەیشتنی زیاتری ماددە پلاستیكە وردەكان بۆ ناو خۆراك. ئەم ماددە وردانەی پێكهاتەی پلاستیك و ماددەی كیمیایی دیكەی وەكو رەنگ و ماددەی زیادكردنی بەرگەگرتن، زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، كە بریتین لە: تێكدانی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان و زیادبوونی ئەگەری نەزۆكی و فرەكیسیی هێلكەدان PCOS لە ئافرەتدا، زیادبوونی ئەگەری نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، تێكدانی سستمی بەرگریی لەش لە رێگەی تێكدانی بالانسی بەكتریا سوودبەخشەكانی ریخۆڵە Dysbiosis، هەروەها بەزركردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا.

 

Top