كەنگەرە ماسوولكەدارەكان

كەنگەرە ماسوولكەدارەكان

چەندین هۆكار هەیە كە بۆچی نێرەی كەنگەرەكان ماسوولكەدارن، یەكێ لەو هۆكارانە ئەوەیە كەنگەرە زۆر ماسوولكەدارەكان زیاتر سەرنجی مێیەكانیان رادەكێشن بەراورد بەو نێرانەی دی كە ماسوولكەی كەمتریان هەیە، كەنگەرەكان یەكێك لەو ئاژەڵانەن كەوا زۆرترین هەڵبەز و دابەزیان هەیە، كە وا لەقاچەكانیان دەكات بەهێز و ماسوولكەداربن، و لەسەرووی هەموو ئەو هۆكارەنەشەوە كەنگەرەكان خاوەنی بۆماوەییەكی ماسوولكەدارن، هەر لە سەرەتای بوونیانەوە. بە جۆرێكە50%ی تەواوی كێشیان ماسوولكەی خاوێنە، كە وایان لێ دەكات وەك ئاژەڵێكی ماسوولكەداری سرووشتی دەربكەون، گەورەترین جۆری خێزانی كەنگەرەكان، كەنگەری سوورە. كەوا خاوەنی قاچێكی گەورە و لەشێكی ماسوولكەدارە، كەنگەرەكان خاوەنی دڵێكی گەورەشن لەپاڵ رێژەیەكی زۆر لە وزەی ماسوولكە، كە گرنگن بۆ لاشەیەكی وا ماسوولكاوی كە هاوشێوەی ئاژەڵەكانی دیكەی وەك (ئەسپ و سەگەكان)، تاكە جیاوازی لە وزەی ماسوولكەكانیان و ئەندامەكانیاندایە.كەنگەرە ماسوولكەدارەكان

Top