ژمارەی قوربانییانی ئیبۆلا لە ئۆگاندا گەیشتە بیست و یەك کەس

ژمارەی قوربانییانی ئیبۆلا لە ئۆگاندا گەیشتە بیست و یەك کەس

 

 

ئیمانوێل ئاینزیۆنا، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئۆگاندا رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی نەخۆشیی ئیبۆلا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 21 کەس.

ئاینزیۆنا، 34 کەسی تووشبووی بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ئووگاندا ڕاگەیاند و دەڵێت لە کامپالای پایتەخت هێشتا هیچ حاڵەتێکی ئیبۆلا نەبووە و حاڵەتەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکانی کاساندا و کیگوا تۆمارکراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ئۆگاندا لە ١٩ی ئەیلولدا لە کەسێکی تەمەن ٢٤ ساڵدا دەستنیشانکرا.

ئەم ڤایرۆسە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1974 دۆزرایەوە، سێ جار بڵاوبووەتەوە، لە 2014 دا لە گینیا دەستی بە بڵاوبوونەوە كرد و دواتر بۆ سیرالیۆن و لیبریا و نەیجیریا ، تا ئێستا نزیكەی پێنج هەزار كەسی كوشتووە و زیاتر لە 9 هەزار كەسیش تووشی هاتوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top