مێلیسا: ئاواتم ئەوە بوو ببمە رۆژنامەنووس

مێلیسا: ئاواتم ئەوە بوو ببمە رۆژنامەنووس

مێلیسا ڕۆكسبۆرگ یەكێكە لە پاڵەوانە سەرەكییەكانی زنجیرەی (مانفیسیت) كە لە سەكۆی نیتفلیكس نمایش دەكرێت، سەرەڕای سەركەوتنی لە رۆڵەكانیدا، بەڵام نواندن دوا شت بوو كە بیری لێ دەكردەوە، هەرچەندە لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا ڕۆڵی بینیوە.
سەبارەت بە سەركەوتنی لە زنجیرەی (مانیفیست) دەڵێت: «پێش ئەم نجیرەیە بەشداریم لە چەند كارێكی هونەریدا كرد، بەڵام لە هیچیاندا وەكو پێویست نەبووم، تەنانەت زۆر كەس بە رۆڵی نا سەركەوتوو وەسفیان كردووە، چونكە لە رووی جەماوەرییەوە سەركەوتوو نەبوو، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی داڕمانی ورەم، بەڵكو ورەم بەرزتر بووەوە و بە جددی هەوڵم دا هەڵەكان دووبارە نەبنەوە و، بەڵێنم بەخۆم دا كە ببمە یەكێك لە ئەكتەرە سەركەوتووەكان، بۆیە ماوەیەك دوور كەوتمەوە، تا لە كۆتاییدا دەرفەتم بۆ رەخسا لە مانیفیستدا خواستی جەماوەرەكە بەدی بهێنم، سوپاس بۆ خودا لەو زنجیرەیەدا سەركەوتوو بووم، چونكە من كەسێكم هەمیشە خەون و ئاواتم زۆرە، بۆیە هەوڵ دەدەم كە بەرەو پێشەوە بڕوانم و ئاواتەكانم بێنمە دی».
مێلیسا ڕۆكسبۆرگ كە لە بەشی پەیوەندییەكان لە زانكۆی سایمۆن فرایزەر وانەكانی وەرگرتووە، پلانی ئەو لەو كاتەدا ئەوە بووە كە وەك ڕۆژنامەنووس بەردەوام بێت لە كارەكانی و، لەم بارەوە دەڵێت: «یەكێك لە ئاواتە گەورەكانی ژیانم ئەوە بووە كە ببمە رۆژنامەنووس و، ئەوەی بە خەیاڵمدا نەدەهات، ئەوە بوو كە رۆژیك لە رۆژان ببمە ئەكتەرێكی ناسراو و لە بەردەم كامیرا بوەستم .»

Top