لەگەڵ THINQ LG سەرسوڕهێنەریەکی زیاتر

لەگەڵ THINQ LG سەرسوڕهێنەریەکی زیاتر

لە سەردەمێکدا کە شارە زیرەکەکان لە پێشینەن، خەڵک دەتوانن سوودەکانی جیهانی دیجیتاڵی بە نوێترین داهێنانەکانی ناوماڵ بە شێوازی خۆیان ئەزموون بکەن. دەوڵەمەندکردنی دیکۆری ناوماڵ و کەلوپەلەکان بە ئامێرە داهێنەرەکان کارێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام گرنگە ئەو ئامێرانە هەڵبژێریت کە لەگەڵ یەکتردا لە سیستەمێکی زیرەکی ناوماڵدا یەکدەخرێن، چونکە لە کاتی دانانیان لە شوێنی خۆیان، هەست بە خۆشی و چێژی تەکنەلۆژیا دەکەیت.
ماڵی زیرەک ئاماژەیە بۆ ئەو ماڵەی کە دەتوانرێت ئامێرەکانی لە دوورەوە لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە کۆنترۆڵ بکرێت، کە چەندین ئەرکی تەکنەلۆژی وەک هەڵکردنی خۆکارانە و ئاگادارکردنەوە بەرز دەکاتەوە کە سوود بە بەکارهێنەر دەگەیەنێت و کارەکانی ڕۆژانەی بۆ ئاسان دەکات.
وەک بەشێک لە ئەرکەکەی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرزکردنەوەی ژیانیان بۆ ماڵێکی زیرەک، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئێڵجی ئەلیکترۆنیکس هەڵمەتێکی نوێی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە ناونیشانی "لەگەڵ ThinQ LG سەرسوڕهێنەریەکی زیاتر" دەستپێکرد بۆ یارمەتیدانی کەسەکان بۆ ئاسانکردنی کارەکانی ناوماڵەوەیان بە بەکارهێنانی بەرنامەی ThinQ. ئامانجی هەڵمەتی LG ThinQ نیشاندانی ئەوەیە کە چۆن بەرنامەکە سیستەمێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو دابین دەکات کە ئاسانکاری زیاتر دەکات بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد. هەروەها بەرنامەی ThinQ شیکاری شێوازی ژیان و خوو و ئارەزووەکانی بەکارهێنەرانی دەکات بۆ پەرەپێدانی کاراییەکانی، و تا زیاتر بەکاربهێنرێت، باشتر پێشبینی پێداویستییەکانی بەکارهێنەر دەکات، لە کۆتاییدا ئەزموونێکی قووڵ و تایبەتمەند پێشکەش دەکات و بە تێپەڕبوونی کات پەرەدەستێنێت.
بەرنامەی ThinQدەتوانێت ژیانی خەڵکی بگۆڕێت و ئەرکەکانیان بە تەواوی ئاسان بکات لە هەموو بەشەکانی ناوماڵدا، بۆ نموونە بیهێنە پێش چاوت کە تۆ ئاهەنگێک دەکەیت، لەکاتێکدا خواردن ئامادە دەکەیت، بەڵام لە ژوورەکەی تردا میوانێک هەیە گەرمایەتی و گلەیی دەکات بەڵام تۆ ناچار دەبیت پشتگوێی بخەیت لەکاتێکدا خواردنەکە دەخەیتە ناو فڕنەوە، بەڵام ئەو هێشتا بێزارە، ئەمەش وا دەکات هەست بە نائارامی بکەیت چونکە ناتوانیت چێشتخانەکە بەبێ چاودێری بەجێبهێڵیت لە پێناو ڕێکخستنی پلەی گەرمی ژوورەکەی تر. بەڵام بە بەرنامەی ThinQ دەتوانیت بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی پلەکانی گەرما بکەیت بۆ ئەوەی ناوماڵەکە فێنک و ئاسوودە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی میوانەکان چێژ لە کاتەکانیان و ئەو ژەمە خواردنە بە تامانە وەربگرن کە تۆ ئامادەی دەکەیت. وە کاتێک تەواو بوویت و لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتیت، دەتوانیت چاودێری هەموو ئەو شتانە بکەیت کە لە سەرتاسەری ناوماڵە زیرەکەکەتدا ڕوودەدەن. بۆ نموونە ئەگەر منداڵەکەت هەوڵبدات بە دزییەوە ساردکەرەوەکە بکاتەوە بۆ خواردنی شیرینی، ئەوا لەو کاتەدا بەرنامەی ThinQ ئاگادارکردنەوەیەک دەنێرێت بۆ LG TV و مۆبایلەکەت کە بە سیستەمی ئەندرۆید یان ئای ئۆ ئێس کاردەکات و پێت دەڵێت دەرگای ساردکەرەوەکە کراوەیە، تا بتوانیت فریای بکەویت پێش ئەوەی خواردنەکان تێکبدات.
یان با بڵێین ڕۆژی دواتر مۆڵەت وەردەگریت بۆ ئەوەی پشوو بدەیت، وە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت دادەنیشیت بۆ سەیرکردنی فیلمێک و فیلمەکە دەبڕێت بە پرسیارکردنی بەردەوامی دەربارەی فیلمەکە، دەتوانیت لە سەرئێشە ڕزگارت ببێت بە کۆنتڕۆڵکردنی دەنگی تەلەفزیۆنی ئێڵجی لە دوورەوە کە ڕووکاری بەکارهێنەرەکەی هەموو ئەو وەڵامانەت پێدەدات کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت.
لە ڕۆژێکی ڕۆتینی دا، ئەندامانی خێزانەکە دەست دەکەن بە ناردنی نامە لەبارەی جل شۆردن یان لەبارەی چەند کات ماوە بۆ تەواوبوونی شۆردنەکە، یان کەی جلە شۆراوەکان وشک دەکرێنەوە. لەبری ئەوەی چەند جارێک بچیتە لای جلشۆرەکە بۆ پشکنینی دۆخی شۆردنەکە، دەتوانیت پشت بە بەرنامەی ThinQ ببەستیت بۆ ئەوەی کاتت بۆ بگەڕێتەوە و ئاگادارکردنەوەت بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی بتوانیت ئارام بیت و چێژ لە ڕۆژەکەت وەربگریت. کەواتە، لەگەڵ هەموو ئەم چارەسەرە سادانەی بۆ ئەرکەکانی ڕۆژانەت، بەرنامەی LG ThinQ یارمەتی ئاسانکاری و ئاسودەی دەدات بۆ تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت.
لەگەڵ کارکردنی بەرنامەی ThinQ ی ئێڵجی لە سەرانسەری ئەم ئامێرانە و زۆر شتی تردا، خێزانەکان لە هەر شوێنێک بن تێبینی ئەو سوودانە دەکەن کە دەیگەیەنێت بە ژیانی ڕۆژانەیان. ئەم " سەرسوڕهێنەریە" بدۆزەرەوە بە سەردانیکردنی فرۆشگایLG Virtual Brand Shop کە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بینینی هەموو تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکانی ThinQ. و بە ناو فرۆشگاکەدا بگەڕێن و هەموو ئەو شتانە بزانن کە پێویستە لەسەر بەرهەم و ئامێرەکانی ئێڵجی. تەنانەت بەکارهێنەران دەتوانن قەبارەی ئامێرەکان بپێون و بزانن چۆن لە شوێنەکانیاندا جێی دەبێتەوە. هەروەها ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی فرۆشگاکانی LG Brand shop بکەن لە هەولێر (فرۆشگای پریمیۆم)، بەسرە (هینشاوی)، بەغدا (مارڤێڵ 2، ئەلاسکا 2)، نەجەف (تەفەیلی 2) بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی بەرنامەی ThinQ لە ناوچەی خۆیان.
لەبارەی ئەم بابەتە، یونگ هاک جیۆنگ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئێڵجی ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە بۆ خەڵکی سەرتاسەری ناوچەکە بسەلمێنین کە دەتوانن چێژ لە سوودەکانی LG ThinQ وەربگرن، گەر تۆ چێژ لە چالاکیەک وەردەگریت یان مامەڵە لەگەڵ ئەرکەکانی ناوماڵەوە دەکەیت، یان تامەزرۆیی پشوودانی لە کۆتایی ڕۆژەکەدا، ئەوا بەرنامەی ThinQ یارمەتیت دەدات لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکە بۆ هەر شوێنێک بچیت، لە کاتێکدا تایبەتمەندییە بەهێزەکانی زیرەکی دەستکرد دەرفەتێکی نایاب دەڕەخسێنێت بۆ ئاسانکردنی ئەرکەکانی ناوماڵ، وە بە تواناکردنی بەکارهێنەر بۆ دروستکردنی ژیانێکی ئاسوودە و چێژبەخش لە ناوماڵ، بەرنامەی LG ThinQ داهێنەرێکی پێشەنگی شێوازی ژیانە لە ئێڵجیەوە کە پشتگیری لە شێوازێکی ژیانێکی زیرەکی ئاسانتر و باشتر دەکات".
هەڵمەتی ThinQ LG بە ناونیشانی "سەرسوڕهێنەریەکی زیاتر " تا مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

Top