لەهێرشی چەکداریدا سێ سەرکردەی ناوخۆیی کوژران
![لەهێرشی چەکداریدا سێ سەرکردەی ناوخۆیی کوژران](https://www.gulanmedia.com/public/images/posts/20221016104331_original_47.jpg )
بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆڵۆمبیا، لە ئەنجامی هێرشی چەکداریدا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، ٣ سەرکردەی ناوخۆیی کوژراون.
بە پێی ئەم هەواڵانە 2 لەو کەسانە لە نارینۆ و یەکێکیشیان لە پوتۆمایۆ کوژراون.
لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە دەستی پێکردووە، بەپێی داتاکانی دامەزراوەی گەشەپێدان و توێژینەوەی ئاشتیی کۆڵۆمبیا (Indepaz)، لەمساڵدا ١٤٤ سەرکردەی ناوخۆیی لەو وڵاتەدا تیرۆر کراون.
گوڵان: سەردار خەلیل