بەڕێوەبەری نشینگەو پاسەپۆرتی حاجی ئۆمەران: لە بەیانییەوە ڤیزا لە نێوان كوردستان و ئێران نامێنێت

بەڕێوەبەری نشینگەو پاسەپۆرتی حاجی ئۆمەران: لە بەیانییەوە ڤیزا لە نێوان كوردستان و ئێران نامێنێت

 بەڕێوەبەری نشینگەو پاسەپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران مقەدەم سالار تەحسین،  راگەیاند" رۆژی شەممە  ئاگاداركرایەنەوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، لە رۆژی یەكشەممە 23/10/2022 ڤیزا لە نێوان هەرێم و وڵاتی ئێران نامێنێت".
بەڕێوەبەری نشینگەو پاسەپۆرتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەشكرد" هەر كەسێك هەڵگری پاسەپۆرتی عێراقی بێت مافی ئەوەی هەیە بێ ڤیزا بچێتە ئێران، ئەوانەی خاوەن پاسەپۆرتی ترن دەبێت ڤیزیان هەبێت".
لەبارەی كارتی ڤاكسینی كۆڕۆنا ئەو بەڕێوەبەرە راشی گەیاند" مەرجی ڤیزاكارت وەك خۆی ماوەتەوە دەسەڵات لەلایەن وەزارەتی تەندروستییە بۆ ئەم پرسە.

Top