ژمارەی قوربانیانی تای لاسا لە نەیجیریا گەیشتە ١٧٨ کەس

ژمارەی قوربانیانی تای لاسا لە نەیجیریا گەیشتە ١٧٨ کەس

 

 

ژمارەی قوربانیانی تای لاسا لە نەیجیریا بۆ ١٧٨ کەس زیادی کردووە و ٥٥٩ کەسیش چارەسەریان بۆ دەکرێت.

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی نەیجیریا (NCDC) ڕایگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەمەوە لە ٢٦ ویلایەتدا تای لاسا بڵاوبووەتەوە. بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە ١٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٥٩ کەسی دیکەش چارەسەریان بۆ دەکرێت.

تا ئێستا ٩٨٩ حاڵەتی تووشبوون بە تای لاسا لەم وڵاتە دەستنیشان کراوە.

حکومەتی نەیجیریا ٣ جۆر دەرمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە دیاریکردووە.

ساڵی ڕابردوو 674 حاڵەتی تای لاسا لە نەیجیریا بەدی کراوە و 102 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی پیسایی مشکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە و دەبێتە هۆی تایەکی توند لەگەڵ خوێنبەربوونی کوشندە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top