بڵند عەبدوڵا لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی خستەڕوو و سوپرایزی هەیە

بڵند عەبدوڵا لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی خستەڕوو و سوپرایزی هەیە

دوای دابڕانێكی زۆر, گۆرانیبێژ و موسیزیانی كورد (بڵند عەبدوڵا) گەڕایەوە كوردستان و لە هۆڵی (Mi9)چاوپێكەوتنێكی ئەنجامدا .

دوای نزیكەی 10 ساڵ لە دوایین چاوپێكەوتنی لە كەناڵە كوردییەكان,بڵند عەبدوڵا بووە میوانی كەناڵی (كوردماكس) و لە میانی ئەم بەرنامەیە چەند زانیارییەكی نوێی خستەڕوو, بڵند ئاماژەی پێدا كە ئەو باوكی خەڵكی ناوچەی زاخۆیە و دایكی خەڵكی شەقڵاوەیە,هەروەها بەهۆی ڕاگواستنەوەی كورد بۆ خوارووی عێراق بە دەست ڕژێمی پێشووی عێراق, بڵند لە شارۆچكەی ڕوتبە سەر بە پارێزگای ئەنبار لە دایكبووە, هەروەها بە هۆی بڕیارێكی لێخۆشبوون گەڕانەوە شاری هەولێر .

سەبارەت بە كەم دەركەوتن و ڕاگرتنی كارە هونەرییەكانی بە شێوەیەكی كاتی, بڵند عەبدوڵا ڕایگەیاند كە بارودۆخەكە وەهای خواست كە بۆ ماوەیەك كارەكانی بوەستێنێت, هەروەها ئاماژەی پێدا كە ژیان لە چەند وێستگەیەك پێكدێت و پێكهێنانی خێزان وێستگەیەكە كە ئەمەش كاتێكی باشی پێویستە بۆ بوونیادنانی خێزان و پەروەردەكردن و گەورەكردنی منداڵ, هەروەكو بڵند خۆی ڕایگەیاند كە ئەو لە ئێستادا باوكی سێ منداڵە بە ناوەكانی(ئەستێرە-مرواری-پاشا) .

بڵند عەبدوڵا لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی خستەڕوو و سوپرایزی هەیە

بڵند باسی لە دەستپێكی كارەكانی كرد و بە گێڕانەوەی چیرۆكی منداڵیی ڕایگەیاند كە سەرەتا لە چالاكی قوتابخانەكان دەستیپێكرد, هەروەها بەشداری لە خولی فێربوونی موزیك كردووە,ئەگەرچی بڵند خۆی حەزی لە ژەنینی ئامێری موزیكی ساز بوو و لەماڵەوە ئامێرێكی هەبوو, بەڵام چیرۆكی هەڵبژاردنی ئامێری كەمان بەم شێوەیە گێڕایەوە:(سەرەتا كە دەستم پێكرد بۆ فێربوونی ئامێری موزیكی, مامۆستا "لوقمان جەوهەر" یەكەم كەس بوو كە خولی مۆسیقای پێدام, كە یەكەمجار دەچووین دەستەكانمان نیشان دەدا بزانە بۆ چ ئامێرێكی موزیكی دەبێت؟ من حەزم لە ساز بوو و دانەیەكم هەبوو لە ماڵەوە بەڵام مامۆستا گوتی نەخێر دەستی تۆ بۆ كەمانە, هەر بۆیەش كەمانم هەڵبژارد) .

سەبارەت بە قوربانیدان لە كاری هونەریدا, بڵند عەبدوڵا ئاماژەی پێدا كە لەتەمەنی 13 ساڵیدا ڕوویكردە وڵاتی سوید و هەر لەو كاتەوە بەردەوام بوو لە كارەكانی,لەم بارەیەوە بڵند ئاماژەی پێدا كە درووستكردنی بەرهەمی هونەری و ژیانكردن لە سوید ئاسان نەبوو وە كاری هونەری لە دەرەوەی كوردستان قورس بوو, بەهۆی دووری هونەرمەندان لە یەكتر كە لە وڵات و شاری جیا دەژیان وە كۆكردنەوەی موزیكژەن و دابینكردنی ستۆدیۆ و پاڵپشتی دارایی بۆ درووستكردنی بەرهەمێكی هونەری شتێكی ئاسان نەبوو, هەروەها بڵند گوتی كە سەرەڕای سەختی بارودۆخەكەو ماندووبوون بە كارەكانەوە, كۆپیكردنی ئەڵبۆم و بەرهەمەكان زیانێكی زۆری بە هونەرمەندەكان گەیاند .

بڵند عەبدوڵا لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی خستەڕوو و سوپرایزی هەیە

هەروەها بڵند لە دەروەی باسی ژیانی هونەری, ئاماژەی پێدا كە ئێستا لە وڵاتی سوید دەرمانخانەی تایبەت بە خۆی هەیەو حەز و ئارەزووی بۆ ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خوێندنی لە قۆناغی ناوەندی كاتێك كە باوكی لە كەرتی تەندرووستی كاری دەكرد بڵند لە ماڵەوە شێوازی بەكارهێنان و ڕێنماییەكانی دەرمانەكانی دەخوێندەوە, هەر ئەم حەزەش وایكرد كە لە ساڵی 2006 بتوانێت خوێندنەكەی تەواو بكات و بەهۆی بوارەكەی ببێتە دەرمانساز و بڕوانامە بەدەست بهێنێت .

لە درێژەی ئەم دیدارەدا بۆ پرسیاری ئەوەی كە بڵند لە چ شتێك پەشیمانە؟, بڵند عەبدوڵا وەڵامدەداتەوەو دەڵێت: (چەن كارێك هەبووە كە كردوومە لێیان پەشیمانم, ئەویش بەهۆی ئەوەی كە مێلۆدیم كۆپی كردووە كە ئەوەش هەڵەیەكی گەورەیە, كۆپی كردنی مێلۆدی هیچ بە هونەرمەندەكە نابەخشێت بگرە لە پێگەی هونەرییەكەیش كەم ئەكاتەوە) .

هەروەها سەبارەت بە كاری نوێی هونەری, بڵند عەبدوڵا ئاماژەی پێدا كە بەرهەمی نوێی لە بەردەستە بەڵام هێشتا كاری لەسەر دەكات,ئەگەر چی دەربارەی كارەكان ووردەكاری زیاتر نەخستەڕوو بەڵام بڵند هەواڵێكی دڵخۆشكەری بە هەوادارانی بەخشی و ئاماژەی پێدا كە لە داهاتوودا بە نیازی سازدانی زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانییەو سەرەتا لە شاری كەركوك بەڕێوەدەچێت دواتر لە شارەكانی دیكەی كوردستان .

ئاسۆ كاكەیی

Top