هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

هەر لەو پێوەندییەدا، ئەفیخای ئەدرەعی ، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە هەندێک پێگەی بزووتنەوەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کردە ئامانج.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم هێرشە لە وەڵامی ئەو موشەکانەی کە شەوی ڕابردوو لە غەززەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون ئەنجام دراوە.

لەلایەکی ترەوە بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی فەلەستینی (حەماس) ڕایگەیاند، کە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی گروپەکە وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی ئەم هێرشانە بڵاو نەکراونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top