سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

Top