ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ڕووبه‌رووى نه‌فت ده‌بێته‌وه
له خولى نایابى عێراقی
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر ڕووبه‌رووى نه‌فت ده‌بێته‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى هه‌شته‌می خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى هه‌ولێر له سه‌ر یاریگاى فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری میواندارى یانه‌ى نه‌فتى شارى به‌غداد ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌رى یانه‌كه غازی فه‌هد ئاماده‌كاری پێویستى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى دووه‌م سه‌ركه‌وتنى له سه‌ر یه‌كی تۆمار بكات، یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر له یارى ڕابردوو له ناو دیوانیه له‌و تیپه‌یان بردۆته‌وه، بۆیه بۆ یارى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه بڕیاره یارییه‌كه له كاتژمێر دوو نیوى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌بچێت ده‌یانه‌وێ به وره‌یه‌كى به‌رز و روحیه‌تی وه‌رزشیی ئه‌م یارییه ئه‌نجام بده‌ین و یانه‌كه‌ش له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى بدات.