چۆن خۆت لە سوانی جومگە دەپارێزیت؟
سوانی جومگە Osteoporosis یان (سەوەفان) حاڵەتێكی درێژخایەنە، تا ئێستا چارەسەری یەكجارەكیی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بۆیە تەنیا رێگە بریتییە لە خۆپاراستن بە پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوانە: هەڵبژاردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست كە بڕێكی باشی كالسیۆم و پرۆتین و كانزاكانی دیكە لەخۆبگرێت، دڵنیابوون لە دابینكردنی پێویستیی لەش بە ڤیتامین D بە خواردنی خۆراكی وەكو ماسی و كوارگ و هێلكە، لەگەڵ خۆدانە بەر تیشكی خۆر رۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەك، یان وەرگرتنی كەپسوولی ڤیتامین D بەرێنمایی دكتۆر، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش كە لە سنووری ئاساییدا بێت، لەوكاتەی كە هەردوو كێشی زیاد و كێشی كەم كە تێكڕای بارستایی لەش BMI لە 19 كەمتر بێت، هاندەرن بۆ تووشبوون بە سوانی جومگە، بەتایبەتی جومگەی ئەژنۆ، زیادكردنی چالاكیی جەستەیی و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، بەتایبەتی مەشقەكانی بەهێزكردنی ماسوولكەكان و مەشقە هەواییەكان Aerobics، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، وریابوون لە بوونی هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە سوانی جومگە، لەگەڵ بەدواداچوونی زووی پزیشكی وەكو: كەمیی درێژخایەنی كالسیۆم لە خۆراكی رۆژانەدا، كەمبوونەوەی توندی ئارەزووی خواردن، گرفتی هۆرمۆنی: بۆنموونە كەمی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ئافرەت و كەمی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاودا، هەروەها ئەلكهول و جگەرە.