چۆن تەندروستیی سییەكانت باشتر دەكەیت؟

چۆن تەندروستیی سییەكانت باشتر دەكەیت؟

 بە گۆڕینی چەند خاڵێكی سادە لە ستایلی ژیانی رۆژانەتدا، دەتوانیت كە تەندروستیی سییەكان بۆ هەمیشە بپارێزیت و فرمان و توانای كۆئەندامی هەناسە باشتر بكەیت، بۆنموونە:

• دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ڤەیپ، چونكە هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان و هەوكردنی درێژحایەنی رێڕەوەكانی هەناسە.

•  ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی بەردەوام كە هاندەرە بۆ دابینكردنی بەرزترین ئاستی ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی لەش.

• خۆپاراستن لە پیسكارەكانی هەوا و دووركەوتنەوە لە هەڵمژینی دوكەڵی ئۆتۆمبیل، ئەسبێست، هەروەها تۆز و گەردی چیمەنتۆ و گەچ و كانزاكان بە بەكارهێنانی ماسك و فلتەری تایبەت.

• خۆڕاهێنان لەسەر وەرگرتنی هەناسەی قووڵ و ئەنجامدانی مەشقەكانی هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوە، بەمەبەستی باشتركردنی توانا ولیاقەی كۆئەندامی هەناسە.

• خۆپارستن لە بەركەوتن و هەڵمژینی هەڵم و وردە پاودەر و پڕوشكەی ئاوێتەكانی سپیكردنەوە و پاككەرەوە ژەهراوییەكانی ناوماڵ وەكو: فاس، ئەمۆنیا، فۆرمەلدیهاید، هەروەها نایترۆبەنزین، لەجیاتی ئەمانە دەتوانرێت كە ماددەی دیكەی بەردەست و سەلامەت بۆ پاككردنەوە بەكار بهێنرێت، وەكو پاودەر یان سۆدای كێك Baking sods، شیرەی لیمۆ یان سركە.

Top