3 ئامۆژگاری بۆ مسۆگەرکردنی زۆرترین سوود لە مۆبایلەکانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆکی Buds2 Pro

3 ئامۆژگاری بۆ مسۆگەرکردنی زۆرترین سوود لە مۆبایلەکانی Galaxy Z Flip4 و Z Fold4 و بیستۆکی Buds2 Pro

 

گەر تۆ سەیری چالاکیەکی وەرزشی بکەیت لە ماڵەوە یان لەسەر ڕێگا یان لە شوێنی کار، ئەوا مۆبایلەکانی Galaxy Z Fold4 و Z Flip4 و Buds2 Pro یارمەتیت دەدەن چێژ لە سەرگەرمی وەربگریت.

1. وێنەی باشتری ئەزموونەکانی ڕۆژانەت و چالاکیە وەرزشییەکان لە هەموو گۆشەیەکەوە بچرکێنە
وێنەی شتەکانت بۆ هەموو یارییەکان بچرکێنە و هاوبەشی بکە، بە پیشاندانی ووردەکارییە زیندووەکان بە مۆبایلی Galaxy Z Flip4. وە بەهۆی تایبەتمەندی FlexCam ی ئەم مۆبایلە دەتوانیت چێژ لە وێنەگرتن وەربگریت تەنانەت بەبێ بەکارهێنانی دەستەکانت، تەنها بە چەمانەوەی مۆبایلەکەت.
بەڵام چی ئەگەر لە کاتی یارییەکەدا ساتێکی چاوەڕواننەکراو ڕووبدات؟ ئەوا دەتوانیت سێڵفییەکی ڕوونی بەرز بگرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات مۆبایلەکەت بکەیتەوە، ئەمەش بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Quick Shot کە یارمەتیت دەدات هەموو ساتێک و دەربڕینێک بە کواڵیتی بەرز بچرکێنیت.
2. بە تەواوی نوقم بە لە چالاکیەکەدا بە شاشەی بەهێز
کاتێک مۆبایلی Galaxy Z Fold4 بەکاردەهێنیت، جیهانێکی تەواو نوێی ئەزموونی بینین دەدۆزیتەوە، هەروەها دەتوانیت کاری زیاتری پێ ئەنجام بدەیت کاتێک سەیری یاریشی پێدەکەیت.
یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم مۆبایلە ئەوەیە کە لە ڕێگەی شاشەی سەرەکییەوە لە جۆری Dynamic AMOLED 2x هەموو ووردەکارییەکان پیشان دەدات کە قەبارەکەی کە 7.6 ئینچە، ئەمەش بە واتای دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە هیچ ساتێکی ئەو چالاکییە لەدەست نادەیت کە سەیری دەکەیت، لەکاتێکدا لە هەمان کاتدا شاشەی فراوان ئەزموونی بینینی قووڵ بەبێ هیچ پچڕانێك دابین دەکات.
هەروەها دەتوانیت شاشەی چەماوە بەکاربهێنیت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاندەرانی دیکە لە هەمان کاتی سەیرکردنی یارییەکەدا، چونکە دەتوانیت لە نیوەیەکی شاشەکەتدا سەیری یارییەکە بکەیت، نیوەکەی تریش تەرخان بکەیت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوڕێکانت یان نوێترینی هەواڵ و باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببینیت یان پەیوەندی بکەیت بە کەسێکەوە بۆ ئەوەی باسی نوێترینی یاریەکان بکەن.
3. زیادکردنی نوێترین تەکنەلۆژیای چێژوەرگرتن بۆ ئەزموونی بینینەکەت
هیچ یارییەک بەبێ دەنگە بەرزەکەی تەواو نابێت، وەک چەپڵە لێدانی هاندەران و ورووژاندنی شرۆڤەکارانی وەرزشی.
وە کاتێک لەسەر مۆبایلەکەت سەیری دەکەیت، ئەوا بیستۆکی گالاکسی Buds2 Pro دەوڵەمەند بە تەکنەلۆژیای Hi-Fi 24bit Audio3 دەتوانێت کەشی ڕاستەقینەی یارییەکە بگوازێتەوە، تا هەست بکەیت کە لەناو قەرەباڵغی و لە دڵی چالاکیەکەدایت.
هەروەها بیستۆکی گالاکسی Buds2 Pro ئەزموونی قووڵ پێشکەش دەکات کە لەگەڵ جوڵەی سەرتدا کار دەکات بەهۆی تەکنەلۆژیای Intelligent 360 Audio4 و فرە کەناڵی ڕاستەوخۆی خۆیەوە، هەروەها دەتوانێت هەر سەرقاڵکردنێک نەهێڵێت بە تایبەتمەندی باشترکراوی "نەهێشتنی ژاوەژاو"، تا بتوانیت سەرنجت لەسەر دەنگە سەرەکییەکانی ناو یاریەکە بێت.

Top