نەوال ئەلزوغبی: ئیرەیی بە ئەلیسا نابەم

نەوال ئەلزوغبی:  ئیرەیی بە ئەلیسا نابەم

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی نەوال ئەلزوغبی لە دیمانەیەكدا باسی لە چەد لایەنێكی ژیانی هونەری و تایبەتیی خۆی كرد و، چەند نهێنییەكی نوێی دركاند.
سەبارەت بە دایكایەتی و پەیوەندیی لەگەڵ تیای كچی، نەوال دەڵێت: «من دایكێكی میهرەبانم و گرنگی بە خێزانەكەم دەدەم، بەرپرسیارێتیم بەرامبەر منداڵەكانم چێژێكی تایبەتی هەیە، بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی لە هونەری داببڕێم، كچەكەم تیا زۆر حەزی لە مۆدەییە و لە نێوان من و باوكیدا هاتوچۆ دەكات و هیچ كێشەیەكم نییە كە لەگەڵ باوكیدا بژی».
ئەلزوغبی پەشیمانیی خۆی بۆ هەندێك هەل لە ژیانیدا دەربڕی و دەڵێت: «ڕەتم كردەوە لەگەڵ ئەحمەد زەكی ڕۆڵ بگێڕم، چونكە نەمدەویست نواندن بكەم، بەڵام پەشیمانم لەوەی ئەو دەرفەتەم لەدەست دا، كە لەبەردەم ئەكتەرێكی گەورەی وەك ئەودا بوەستم، ئەگەر كات بۆم بگەڕێتەوە، ڕازی دەبم، چونكە شتێكە ئەرشیفەكەم دەوڵەمەند دەكات، بەڵام ئەو كات ترسام لە شكستهێنان لە نواندن، چونكە من ئەكتەرێكی سەركەوتوو نیم».
سەبارەت بە دۆستایەتی و ركابەرێتی لە نێو هونەرمەنداندا نەوال گوتی: «هاوڕێیەتییەكی بەهێزم لەگەڵ وائیل كفووری هەیە، دەنگۆی پەیوەندیمان نادروستە، هەندێك لە پڕوپاگەندە ناڕەحەتكەر و زیانبەخشن، من لە ماوەی دووگیانیم بە دوانە، دەنگۆیەك بڵاوبووەوە كە من لە كاتی كوێربووندا منداڵم بوو، ئەمەش لە ڕووی دەروونییەوە ئازاری دام و بریندار كردم، ئەوانەشی كە ئەو كارە دەكەن لە رووی دەروونییەوە نەخۆشن».

نەوال لە بارەی بە جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی راشكاوانە گوتی: «ژیانی بێ هاوسەرگیریم خۆشدەوێت (هیچ شتێك لە ئازادی شیرینتر نییە)».
لەلایەكی دیكەوە تیشكی خستە سەر كێبڕكێ لەگەڵ ئەلیساو گوتی: «ئەلیسا ئەستێرەیەكە و بنكەیەكی جەماوەریی زۆری هەیە لە میسر، و ئەگەر لە یەك كاتدا دوو كۆنسێرتمان هەبێت، ڕەنگە بەشداریكردنی بینەران بۆیان یەكسان بێت، بەڵام من خەمی بەراوردكردنم نییە و هەست بە ئیرەیی بە هیچ هونەرمەندێك ناكەم».

Top