دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی ئەفغانستان، هەواڵی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە پارێزگای بەلخ لە باکووری ئەفغانستان بڵاوکردەوە.
پۆلیسی ئەفغانستان ڕاشیگەیاند: كە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا بەلایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە وچەند كەسێكیش بریندار بوون.
هەروەها تا ئێستا وردەکاری تەواوی ئەم تەقینەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل