بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٨پۆلی لەگەڕەکی ژیان دانرا

بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٨پۆلی لەگەڕەکی ژیان دانرا


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤-١٢-٢٠٢٢ لەژێر چاودێری وئامادەبوونی بەڕێز (ئالان حمە سەعید) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا (دلێر عەبدوڵڵا حەسەن) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر و ئەندامان و بەرپرسانی گروپی کۆمپانیای جیهان لە مەراسیمێکدا بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەگەڕەکی ژیان دانرا ،
وێڕای دەستخۆشی بۆ کۆمپانیای ناوبراو وەزیری پەروەردە سوپاسی کردن بۆ بەدەنگەوە هاتنیان و خزمەت کردنیان بە پەروەردە ، دواتر پارێزگاری هەولێر لە ووتەیەکیدا ئاماژەی بەوەکرد و ووتی دڵخۆشین بەوەی کە سەرمایەداران لەخەمی شارەکەیانن و بەتایبەت پەروەردە و فێرکردن لەنێویشیاندا دروستکردنی قوتابخانە بە ئەرکێکی پیرۆز دەزانین و ئەویش لەلایەن خۆیەوە سوپاسی کردن شایەنی باسە ئەو قوتابخانەیە بەگوژمەی ١٫٣٠٠٫٠٠٠٠٠٠ یەک ملیار و سێ سەد ملێون دینار لەلایەن گروپی کۆمپانیای جیهان بنیاتراوە لەسەر ڕووبەری ٨٫٨٩٢ مەتر دووجا دروست دەکرێت و لەئایندەیەی نزیک تەواو دەکرێت و ڕادەستی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت .

Top