ژاپۆن و بەریتانیا و ئیتاڵیا فڕۆکەیەکی جەنگی نوێ دروست دەکەن

ژاپۆن و بەریتانیا و ئیتاڵیا فڕۆکەیەکی جەنگی نوێ دروست دەکەن

 

ژاپۆن و بەریتانیا و ئیتاڵیا پڕۆژەکانی فڕۆکەی جەنگی نەوەی داهاتوویان لە هاوبەشییەکی پێشکەوتوودا لە ئەوروپا و ئاسیا تێکەڵ دەکەن، کە یەکەم هاوکاری گەورەی ژاپۆنە لە دەرەوەی ئەمریکا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

هەرسێ وڵات پلانیان هەیە پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکە جەنگییەکانیان تێکەڵ بکەن و بە هاوبەشی تا ساڵی ٢٠٣٥ فڕۆکەیەکی شەڕکەری نەوەی نوێ دروست بکەن.

بە لەبەرچاوگرتنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و پەرەسەندنی چالاکییە سەربازییەکانی چین لە دەوروبەری ژاپۆن و تایوان، ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە یارمەتی ژاپۆن بدات بۆ بەرپەرچدانەوەی پەرەسەندنی هێزی سەربازیی دراوسێ گەورەکەی و ڕۆڵێکی ئەمنیی ناوچەیی زیاتر بە بەریتانیا بدات.

لە هەمان کاتدا ژاپۆن لەم مانگەدا پلانێک بۆ بەهێزکردنی سەربازی ڕادەگەیەنێت کە پێشبینی دەکرێت خەرجییەکانی بەرگری دوو هێندە زیاد بکات بۆ نزیکەی لەسەدا ٢ی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top