سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەکان لە كوردستان و عێراق و جیهان کرد.

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەکان لە كوردستان و عێراق و جیهان کرد.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە: "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".

هەروەها سەرۆک بارزانی راشیگەیاندووە: "لەم بۆنەیەدا داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن و هیواداریشم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەماندا بكێشێت".

Top