بیستۆکی نوێی سامسۆنگ Galaxy Buds 2 Pro، چێژی گوێگرتنە لە هەموو شتێک کە دەتەوێت!

بیستۆکی نوێی سامسۆنگ Galaxy Buds 2 Pro، چێژی گوێگرتنە لە هەموو شتێک کە دەتەوێت!

سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین بیستۆکی Galaxy Buds 2 Proی خۆی ئاشکرا کرد، کە نەوەی دووەمی بیستۆکەکانە کە بە بەهێزی ئامادەن لە پۆلی TWS. لە ڕێگەی سەکۆکەمانەوە ویستمان ڕوونکردنەوەیەکی تەواو لەسەر ئەم بیستۆکە نوێیەتان پێبدەین، و دوای ئەزموونەکەمان لەگەڵیدا، پوختەکەی لەم دێڕانەی خوارەوەدا پێشکەشتان دەکەین کە تیایدا هەموو تایبەتمەندییە نایابەکانی پیشانتان دەدەین.
زمانی دیزاینی گالاکسی Buds پرۆ لە نەوەی دووەمدا خۆی هێشتەوە بە کەمکردنەوەی قەبارەکەی بە ڕێژەی 15%، پێشکەوتنێک لەگەڵ دیزاینێکی ئایرۆداینامیکدا لەگەڵ کونەکانی هەواگۆڕکێ کە ئاسوودەیی زیاتر بە بەکارهێنەر دەبەخشێت لەکاتی لەگوێ کردنیدا، هەروەها بەرگری ئاوی IPX7ی بەدەستهێنا، کە وا دەکات گونجاو بێت بۆ وەرزشکردن و ڕاکردن بەبێ ئەوەی نیگەران بیت لە دزەکردنی ئارەق بۆی.
سامسۆنگ بیستۆکەکانی بە سێ بڵندگۆ بەرزکردۆتەوە لەگەڵ بەربەستێک کە قەبارەکەی دوو هێندەیBuds پرۆ زیاترە بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاو، سامسۆنگ کاری لەسەر تایبەتمەندی پێشکەوتوو و زیرەکی ANC کردووە بۆ دابڕانی دەنگی دەوروبەر.
و لەبارەی گرنگترین و سەرەکیتیرن بەشی بیستۆکی Galaxy Buds 2 Pro، سامسۆنگ هەر پارچەیەکی بە وەرگرێکی 10 ملم بە دەنگی 24 بیتیHi-Fi بەهێز کردووە بۆ ئەوەی کوالێتی دەنگی بەردەوام و باش لە کاتی کارکردندا دابین بکات لە پێناو ئەنجامێکی ڕوونتر و دەوڵەمەندتر.
دەنگەکە لەلایەن کۆمپانیای دۆستانەی AKG بۆ سامسۆنگ پشتگیری دەکرێت، کە بەم دووایانە سامسۆنگ پشتی پێدەبەستێت لە بەشی دەنگ لە زۆربەی ئامێرە سەردەمیەکانیدا، بۆیە چاوەڕوانی ئەزموونێکی قووڵ بن لە ووردەکاری ورد و کوالێتی پاک لەگەڵ توانای چێژوەرگرتن لە ئامێرە مۆسیقییەکان بە دەنگە ڕاستەقینەکانیان کە تا ئێستا بە هۆی بیستۆکی هەرزان و خراپ دەرفەتت نەبووە چێژی لێوەربگریت.
هەروەها Galaxy Buds 2 Pro پشتگیری لە دەنگی 360 پلە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی قووڵتر و ڕاستەقینەتر و تەکنەلۆژیای Dolby Head Tracking بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی ئەزموونی دەنگی سینەمایی.
Buds 2 پرۆ بە پەیوەندی بلوتوس 5.3ی لەگەڵدایە و دەتوانرێت لەگەڵ هەر ئامێرێکی بلوتوس وەک مۆبایل، تابلێت، لاپتۆپ، کاتژمێری زیرەک یان تەنانەت تەلەفزیۆنی زیرەک پێکەوە ببەسترێت، هەروەها مەودای تەکنەلۆژیای تایبەتی وەک Audio Switch، Easy Pair، و Sync Bluetooth Info فراوانتر کردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت بیستۆکەکان لەگەڵ Samsung TV یان گالاکسی بووک بە شێوەیەکی نەرم و خێرا ببەستێتەوە، ئەمە جگە لەوەی کە بیستۆکەکە ئێستا پشتگیری لە تەکنەلۆژیای SmartThings Find دەکات، واتە ئەگەر دوور بکەویتەوە لێی ئاگادارت دەکاتەوە ئەگەر مۆبایلەکەت گالاکسی بێت، تەنانەت ئەگەر پەیوەندی بە ئینتەرنێتیشەوە نەبێت.
سەبارەت بە تەمەنی پاتری، لە هەر بیستۆکێکدا پاترییەکی 61 میلی ئەمپێر هەیە، کۆمپانیاکە دەڵێت کە شەش کاتژمێر کارکردن دەدات لە ساتی چالاککردنی تایبەتمەندی دابڕانی ژاوەژاو (ANC)، هەروەها هەشت کاتژمێر بەرگەدەگرێت بەبێ چالاککردنی تایبەتمەندییەکە. هەروەها لەخۆگرتی بیستۆکەکە پاترییەکی 515 میلی ئەمپێری تێدایە و دەتوانرێت لە ڕێگەی کەیبڵی USB C یان لە ڕێگەی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری Qi بارگاوی بکرێتەوە.
وە لە ڕێگەی ئەزموونەکەمانەوە لەگەڵ ئەم بیستۆکە نوێیە، بە تەواوی پێشنیار دەکەین تا بەدەستی بهێنیت! بۆ ئێمە تایبەتمەندییەکانی زۆر نایاب و ناوازەن، ئەمەش شتێکی نوێ نییە بۆ سامسۆنگ کە هەمیشە چێژی نوێترین بەرهەمە زیرەکەکانمان پێدەبەخشێت کە هاوتەریبە لەگەڵ سەردەمدا.

https://www.youtube.com/watch?v=9D3D0ydy2bE ئەمەش لینكی ڤیدۆیەكە

Top