بەستنەوەی داهێنان و بەردەوامیی: گرنگیدانی سامسۆنگ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023

بەستنەوەی داهێنان و بەردەوامیی: گرنگیدانی سامسۆنگ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023


ئێمە لە جیهانێکی زۆر ئاڵۆزدا دەژین کە گۆڕانکاری خێرا زۆر زاڵە تیایدا.
هەموو شتێک لە تەکنەلۆژیاوە تا بازاڕەکان تا سروشتی بەکاربەران لە جیهانەکەماندا لە گۆڕاندایە و بەهۆی پەتا و نادڵنیاییەکانی دەوروبەری ئابووری جیهانیەوە، ئێمە ڕووبەڕووی ئاستەنگی و ئاڵانگاری زیاتر دەبینەوە.
بەم پێیە "ژینگە" و "ئەزموون"ی پەیوەست بە شێوازی ژیانمان بووەتە گرنگترین لایەنی ژیانمان، لە هەمان کاتدا ئارەزووی ئێمە بۆ داڕشتنی داهاتوویەکی بەردەوام قووڵتر دەکاتەوە.
و ئێمە وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی لە بواری ئەلیکترۆنی بەکاربەر و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن، پێموایە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بەرپرسیارێتی دروستکردنی زنجیرەیەکی بەهای هەیە کە دۆستی ژینگە بێت، بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیا و بەرهەمە داهێنەرەکانمان، هەروەها دابینکردنی ئەزموونی بەبەهاتر و سوودبەخشتر بۆ هەردوو سامسۆنگ و کڕیارەکانی.
هەر لەبەر ئەمەشە کە سامسۆنگ هەموو هەوڵەکانی لەسەر دان پێدانانە بە داهێنانی بەردەوام وەک بەهایەکی سەرەکی و توخمێکی سەرەکی لە سەرانسەری کارەکەماندا.
لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023کە لە مانگی یەکی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، سامسۆنگ پلانی خۆی بۆ "هێنانەدی ئارامیی بۆ جیهانی پەیوەستکراومان" دەخاتە ڕوو، بە دووپاتکردنەوەی بەرپرسیارێتی و دیدگاکانمان بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجە، و هاوبەشکردنی گەشتەکەمان پێکەوە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی بەردەوام و ئاوەدان.

SmartThings: هێنانەدی ئەزموونی پێشکەوتوو بۆ ژیانمان کە نەبینراوە
لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023، سامسۆنگ ئەزموونێکی نوێ و فراوانکراوی SmartThings دەخاتە ڕوو، کە توانای یەکخستنی سیستەمی ماڵەوەی کڕیارەکانی هەیە بە شێوەیەکی نەرم، بە سیستەمێکی پشتگیرکراو بە ئاسایشی باشترکراو.
هەروەها ڕێگەی ئاسانتر و پارێزراوتر بۆ بەستنەوەی ئامێرەکان دەبینین، لە هەمان کاتدا ئەزموونی تایبەتمەندتر بۆ هەر بەکارهێنەرێک پێشکەش دەکەین بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.
ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ زۆرێک لە هاوبەشەکانی پیشەسازیەکە کاردەکەین بۆ بەرجەستەکردنی ئەزموونی SmartThings، کە ڕێبازێکی نوێ دێنێتە کایەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندی نموونەیی بۆ کەسەکان کە بەپێی ئارەزووەکانی بەکارهێنەران و هاوئاهەنگ لەگەڵ شێوازی ژیانی هەر تاکێک ڕێکدەخرێت.

داهاتوویەکی بەردەوام لە سەردەمی پەیوەندیی زۆردا
بە مەبەستی دابینکردنی ئەزموونی ژیانی ڕۆژانەی باشتر، سامسۆنگ گرنگی بە ڕێگای چارەسەری تەکنەلۆژی دەدات بۆ ئەو سەختی و کێشانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. ئێمە بەردەوام بووین لە دیاریکردنی ڕێگاکان بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی داهاتوویەکی بەردەوامتر، لە ڕێگەی پەرەپێدانی بەرهەمی بەردەوام کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن تەکنەلۆژیای داهێنەرانەوە.
لە دوای ڕاگەیاندنی ستراتیژی نوێی ژینگەییمان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە، پلانەکانمان دووپاتکردەوە بۆ بەشداریکردن لە سەرکەوتن بەسەر قەیرانی کەشوهەوا بە تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانمان، لەوانەش نیمچە گەیەنەرە زۆر کەم ووزەییەکان و بەرهەمە ووزە پاشەکەوتەکان. هەروەها ئامانجەکەمان ڕاگەیاند تا ساڵی 2050 بۆ گەیشتن بە سفری تەواوەتی کاربۆن.

پاشەکەوتکردنی ووزە لە ڕێگەی SmartThings و پەرەپێدانی بەرهەمی داهێنەرانەی ژینگەدۆست، ئەو ڕێگایانە نیشان دەدەن کە پەیڕەویان دەکەین بۆ پشتگیریکردن لە بەها گەورە و بەردەوامەکانمان.
ئێمە چالاکانە کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی هەوڵە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانمان لەڕێگەی هاوبەشیکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بازرگانی بەردەوام و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، وەک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پیشەسازەکان و هاوڵاتیان.
لەم دواییانەدا لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان پەیوەندیمان بە لیژنەی بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ووزەی پاک لە ئاسیا کرد، بۆ فراوانکردنی دابینکردنی ووزەی نوێبووەوە بۆ ئەوەی بنکە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان لە ئاسیا بگرێتەوە.
ئێمە وەک ئەندامێکی دامەزرێنەر پەیوەندیمان بە کۆمەڵەی کەشوهەوای نیمچە گەیەنەرەکانەوە کرد لە میانی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان "کوب 27" کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەچوو. لە ڕێگەی ئەم ڕێکخراوەوە ئامانجمان پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پلانەکانە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمەکان بۆ زەوی لە پیشەسازی نیمچە گەیەنەرەکانەوە، دروستکردنی سیستەمی ژینگەدۆست بە دانانی ئامانجێک بۆ کەمکردنەوەی کاربۆن و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا بۆ کەمکردنەوەی گازە گەرمەکان بۆ زەوی، هەروەها پشتگیریکردنی کۆمپانیا تازە پێگەیشتوەکان لە بواری تەکنەلۆژیای سەوزدا.
ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆشکردنی ڕێگاکان بۆ سەردەمی پەیوەندی زۆر و بەهێزکردنی بەکارهێنەران بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی داهاتوویەکی بەردەوام بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی سامسۆنگ.

هەنگاوێکی تر بۆ مرۆڤایەتی: گەشتە بەردەوامەکەی سامسۆنگ
کاتێک تەکنەلۆژیای نوێ بۆ بەکارهێنەران پەرەپێدەدەین، بەزۆری ئەو پرسیارە دەکەین کە "چی لەسەرمانە کە بیکەین؟" نەک "ئێمە دەتوانین چی بکەین؟"، چونکە تەکنەلۆژیا دەتوانێت شێوازی پەیوەندیکردنی مرۆڤەکان لەگەڵ جیهاندا بگۆڕێت و ژیانی ڕۆژانە دەوڵەمەندتر بکات و ڕەنگە هێزی بزوێنەر بێت بەرەو داهاتوویەکی باشتر.
لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023ئێمە هەوڵە پێشەنگەکانکمان لە پیشەسازییەکە و توانای خۆمان لە دروستکردنی بەرهەمی ناوازە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو پیشان دەدەین، بۆ دامەزراندنی ئەزموونی نوێ لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە و گۆڕینی ژیانی ڕۆژانەمان و جیهان بە گشتی.

Top