میوانداری 'ڕۆژی چارەسەری هەوا" بۆ ڕاوێژکارانی پیشەسازی هەواسازی و هەواگۆڕکێ دەکرێت

میوانداری 'ڕۆژی چارەسەری هەوا

چالاکیی "ڕۆژی چارەسەری هەوا"بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی بانگهێشتکراو لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەركەوتووانە كۆتایی هات. لە میانی چالاکییەکەدا پسپۆڕانی ئامێری فێنککەرەوە سامسۆنگ تەکنەلۆژیای داهێنەرانەیان بۆ گەرمکردنەوە و هەواگۆڕکێ و هەواسازی ناساند، لەوانە Cassette 360 و ™WindFree و DVM S2.
Cassette 360 تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای بێ پانکەی تیژی خاوەن خەڵاتی هەیە کە هەوا بە یەکسانی بڵاو دەکاتەوە و بە ئاسوودەیی تەواوی شوێنەکە سارد دەکاتەوە. بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیایە بە بەکارهێنانی سێ پانکەی بەهێزکەر، هەوای فێنک بە گۆشەی کەمتر توند دەڕوات، و پانکەی بەهێزکەریش ناوچەیەکی پەستانی نزم لە دەوری دەرچەی بازنەیی دروست دەکات، واتە دەرچوونی هاوتەریبی هەوای فێنک لە سەقفەکەوە و دواتر بەسەر ناوچەیەکی فراوانتردا بڵاودەبێتەوە.
یەکەی هەواگۆڕکێی دەرەوەی "DVM S2" تەکنەلۆژیای داهێنەرانە بەکاردەهێنێت کە لەگەڵ یەکەکانی ناوەوەی WindFreeTM دەگونجێت بۆ دابینکردنی ساردکردنەوەی ئاسوودە لە ڕێگەی دەردانی هەوای فێنک و ڕاستەوخۆ لە ژوورەوە. ئەم تەکنەلۆژیایە کاردەکات بۆ لەناوبردنی ڕەوتی هەوای سارد و توند و هەوا لە ڕێگەی هەزاران کونی زۆر بچووکەوە بڵاودەکاتەوە بە خێرایی کەمتر لە 0.15 مەتر لە چرکەیەکدا، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بە ژینگەیەک کە هەواکە تیایدا جێگر بێت.
بەهۆی ئەو زیرەکییە دەستکردەی کە DVM S2 پشتی پێدەبەستێت، سیستەمەکە دەتوانێت شێوازەکانی بەکارهێنان لە کارەکانی پێشووی ساردکردنەوە یان گەرمکردنەوە بناسێتەوە، و کارایی باشتر بەدەستبهێنێت بۆ هەردوو ساردکردنەوە و گەرمکردنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکردەوەیە. هەروەها یەکەکە دەتوانێت دەستبەجێ دزەکردنی مادەی ساردکەرەوە دەستنیشان بکات و باشترین کات دیاری بکات بۆ کارەکانی لابردنی سەهۆڵەکە هەر کە دروست بوون، بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیی زیاتر لەکاتی گەرمکردنی یەکەکەدا.
لە میانی چالاکییەکەدا، دانیشتنێک بە ناونیشانی "باسی تەکنەلۆژیا: ئەمڕۆ و سبەی هەواسازی و هەواگۆڕکێ و گەرمکردن و ساردکردنەوە" بەڕێوەچوو، بە بەشداری سێ ڕاوێژکاری دیار لە ئیمارات و تورکیا و پاکستان، بە ئامانجی تیشک خستنە سەر پێگەی پێشەنگی سامسۆنگ لە بواری گەرمکردنەوە و هەواگۆڕکێ و هەواسازیدا، و ڕۆڵی لە یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی ووزە لە ڕێگەی داهێنانە بەردەوام و ژینگەدۆستەکانییەوە. لە دانیشتنەکەدا باس لە ئاستەنگ و دەرفەتەکانی ئەم کەرتە کرا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و هەروەها باسی سیستەمی گەرمکەرەوە و هەواگۆڕکێ و هەواسازی بەردەوامی داهاتوو و بەرهەمە داهێنەرەکانی سامسۆنگ کرا کە پشتگیری لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیی جیهانی دەکەن.
ڕاوێژکارە بەشداربووەکان گەشتێکیان کرد بۆ سەنتەری بازرگانی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و سەنتەری ڕاهێنانی چارەسەری هەوا، کە ئەکادیمیای ڕاهێنانی ناوازەیە لە ناوچەکەدا کە ڕێگە بە سەردانکەران دەدات ئەزموونی چارەسەری هەوای داهێنەرانە بکەن کە لەلایەن کۆمپانیاکە پەرەی پێدراوە. و ڕۆژەکە بە سەردانێک بۆ سەنتەری SmartThings کۆتایی هات کە بەرهەمە خەڵاتکراوەکانی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، هەروەها ناوچە جیاوازەکان کە بە سیستەمی SmartThings کار دەکەن کە ڕەنگدانەوەی داهاتووی ماڵەکانن.
ئۆکان توتکو، بەڕێوەبەری گەرمکەرەوە و هەواگۆڕکێ و هەواسازی لە بارەگای ناوچەیی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند: داهێنانەکان پێگەی سامسۆنگی پاراستووە وەک کۆمپانیایەک کە توانای گۆڕینی پیشەسازیەکەی هەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە، لەوانەش گەرمکەرەوە، سیستەمی هەواگۆڕکێ و هەواسازی. ئەو تەکنەلۆژیا داهێنەرانەی کە سامسۆنگ لە ساڵانی ڕابردوودا لە پیشەسازی گەرمکردنەوە و هەواگۆڕکێ و هەواسازیدا خستویەتییە بازاڕەوە بەڵگەن لەسەر باڵادەستی ئێمە لە هەموو بوارەکاندا، و دڵنیا دەکەمەوە کە سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لەم پیشەسازییەدا بۆ دابینکردنی باشترین چارەسەر بۆ هاوبەشەکانی”.

Top