کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی ووزەی عێراق واژۆکرد بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ووزەی پاک

کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی ووزەی عێراق واژۆکرد بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ووزەی پاک


کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کارنامەی ووزەی لەگەڵ وەزارەتی ووزە لە عێراق ڕاگەیاند، بەمەبەستی خێراترکردنی پشتبەستن بە ووزەی پاک و بێ کاربۆن لەسەر ئاستی دەوڵەتی عێراق، بە ئامادەبوونی جەنابی ئەندازیار زیاد عەلی ئەلفازل وەزیری کارەبا لە کۆماری عێراق و کریستیان بروک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ووزەی سێنێمس.
ئەم ڕێککەوتنە سەرکەوتنی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای عێراق پشتڕاست دەکاتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای سیمێنسەوە لە ساڵی 2019 واژۆ کراوە، بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی، تا هاوینی 2023، توانای بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق زیاتر لە 1 گێگاوات زیاد دەکات، ئەمە جگە لە فراوانکردن و سەقامگیری تۆڕەکە. بە دانانی زیاتر لە دوازدە وێستگەی لاوەکی.
ڕێککەوتنی کارنامەی ووزە لە عێراق هەنگاوی داهاتووە بۆ خێراکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق بە پشتبەستن بە ووزەی ئاسایی و نوێبووەوە، ئەمە جگە لە دۆزینەوەی شێوازی بەرهەمهێنانی نوێ وەک وێستگەی کارەبای هایبرید، هاوکات کەمکردنەوەی دەردانی گازەکان و بەکارهێنانی گازی خێرا گڕگڕتوو، لە ئێستادا نزیکەی 40%ی ئەو غازەی لە عێراق بەرهەم دێت دەسوتێنرێت، ئەمەش توانایەکی گەورە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و بەدەستهێنانی کارایی زیاتری بەرهەمهێنان لە وڵاتەکە دەڕەخسێنێت.
لەم چوارچێوەیەدا کریستیان برۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێنمێس ئینێرجی، ڕایگەیاند: "دابینکردنی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو و بەردەوامی ووزە، بنەمای کۆمەڵگەیەکی سەقامگیرترە، و هاوبەشی درێژخایەنمان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئێمە تەنها نەبووینەتە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵکو هەروەها کاردەکەین بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوامتر لە ڕێگەی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن، و جەخت دەکەینەوە لەسەر بنیاتنانی ئەم ئامانجە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی".
بەپێی ڕێککەوتنی کارنامەی ووزەی عێراق، کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی و وەزارەتی کارەبا لەسەر لیستێک لە پڕۆژەی نوێ ڕێککەوتوون، وەک بەشێک لە چوارچێوەی پلانی گشتی وەزارەتەکەدا، کە توانای زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیە بۆ نزیکەی 6 گێگاوات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.
لە ئێستادا وڵاتەکە لەبەردەم کەلێنێکی گەورەدایە لە دابینکردنی کارەبادا، هەروەها ڕێکەوتنە نوێیەکە لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی دەرفەتێکە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ووزە و ئاسانکردنی دەستڕاگەیشتنە پێی، ئەمە جگە لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و بەدەستهێنانی سەقامگیری بۆ کارەبا بە شێوەیەکی گشتگیر و شێوازی یەکگرتوو، و کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لەگەڵ دەزگا و لایەنە حکومییە جیاوازەکان لە عێراق بۆ گەیشتن بەم ئامانجە خوازراوانە.


توانای بەرهەمهێنانی ئێستای ووزە لە عێراق نزیکەی 24 گێگاواتە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 خواست بۆ 57 گێگاوات زیاد بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کەلێنێکی گەورە لە دابینکردنی ووزە، و ئەمەش پێویستی بەوەیە ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و بەهێزکردنی تۆڕی کارەبا بۆ دڵنیابوون لە سیستەمێکی ووزەی کارا و بەردەوام و متمانەپێکراو.
کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی چارەسەری بەردەوام و درێژخایەن کە سوودی بۆ وڵات دەبێت، لەوانە سیستەمی ووزەی کارا و بەردەوام و متمانەپێکراو، هەروەها گواستنەوەی کارامەیی و وۆرک شۆپی ڕاهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار کە دەبێتە هۆی خێراترکردنی گۆڕینی ئابووری عێراق.
کۆمپانیای سیمێنس ئینێرجی باشترین هاوبەشی دەوڵەتی عێراقە بە کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا کە بە شێوەیەکی ڕاستی زنجیرەیەک بەهای ووزە و پێشینەیەکی سەلمێنراوی لە دابینکردنی کارەبا بۆ وڵاتان لەخۆ دەگرێت.

Top