PUBG MOBILEهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Polaris دەکات

PUBG MOBILEهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Polaris دەکات

PUBG MOBILEهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Polaris دەکات کە پێشەنگی داهێنانی ئۆتۆمبێلی سەرکێشیە بۆ ڕاگەیاندنی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (SxS) لە بەناوبانگترین یاری مۆبایل لە جیهاندا


پۆپجی مۆبایل (PUBG MOBILE) کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان، ئەمڕۆ هاوبەشی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای پۆلاریس ئینک (Polaris Inc) ڕاگەیاند کە پێشەنگی جیهانییە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی سووکدا بۆ هێنانی دوو ئۆتۆمبێلی نوێی بەهێز بۆ بەرەکانی شەڕی پۆپجی مۆبایل. بەهۆی ئەم هاوبەشییەوە یاریزانان دەتوانن ئۆتۆمبێلی Polaris RZR لێبخوڕن کە ئامادەکراون بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بێ وێنە لەسەر هەموو جۆرە زەوییەک.

لێرەدا سەیری ئەو ئەزموونە ناوازەیە بکەن کە لەلایەن پۆپجی مۆبایل و پۆلاریسەوە پێشکەش دەکرێت: بەستەر

لە ئەمڕۆوە یاریزانانی پۆپجی مۆبایل دەتوانن ئۆتۆمبێلی Polaris RZR Pro R 4 بە توانای بەرز لێبخوڕن، کە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلە لە نێوان ئۆتۆمبێلە سووکەکانی (SxS)، ئەمەش هێزێکی شۆڕشگێڕانە و کۆنترۆڵی بێ وێنە بۆ شۆفێران دابین دەکات. بۆ ئەو یاریزانانەی کە پێیان باشە ئۆتۆمبێلی تۆربۆ لێبخوڕن، ئەوا ئۆتۆمبێلی Polaris RZR Turbo R 4 هەڵبژاردەیەکی تەواو و گونجاوە بەهۆی وەڵامدانەوەی ناوازەی و چالاکی و هێزی سەرنجڕاکێشی، هەروەها سیستەمە تایبەتەکەی کە بریتییە لە هەڵپەساردنی چالاکەکەی کە زۆرترین کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە دابین دەکات.

بەم بۆنەیەوە، بەڕێز هۆلی جێگری سپایس، سەرۆکی ناسنامەی دامەزراوەیی و هاوبەشی لە کۆمپانیای پۆلاریس، ڕایگەیاند: "زیاتر لە 65 ساڵە کۆمپانیای پۆلاریس باشترین ئۆتۆمبێلی ڕێگای سەخت دیزاین دەکات و ئێمە بەردەوامین لە گەیاندنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە خێرایی، کارێکی زۆر دەکەین بۆ گەیاندنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تێکەڵەیەکی تەواو لە دیزاین و کارایی بەرجەستە بکەن، جا چ لەسەر خۆڵ بێت یان بەفر، ئێستاش لە ڕێگەی پۆپجی مۆبایلەوە بە جیهانی ئۆنڵاینی دەناسێنین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ ناساندنی ئۆتۆمبێلەکانمان بە بینەرێکی نوێ، و زۆر تامەزرۆین بزانین یاریزانەکان چۆن ئۆتۆمبێلی Polaris RZR لە ناو یارییەکەدا بەکاردەهێنن بۆ زاڵبوون بەسەر ڕکابەرەکانیان لە بەرەکانی شەڕدا!".

جگە لە ئۆتۆمبێلەکانی Polaris RZR Pro R 4 و RZR Turbo R 4، یاریزانان دەتوانن قفڵی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی Buggy بکەنەوە کە ئیلهامەکەی لە پۆلاریس وەرگرتووە. ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو جۆرە زەویەکان و پتەویی و هێز و خێرایی تێکەڵ دەکات و بە ڕەنگی Blue Strike و Desert Blastبەردەستە. و زۆر نموونەییە بۆ خلیسکان لە خۆڵەکانی Nusa یان پێشبڕکێکردن لە ناوچەکانی Livik، و سەیارەی Buggy کە ئیلهامەکەی لە پۆلاریسەوە وەرگیراوە بە ووردی دیزاین کراوە، ئەمەش وایکردووە کە نموونەیی بێت بۆ هەموو سەرکێشیەکان.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی کرۆتس، بەڕێوەبەری باڵای بەبازاڕکردن لە پۆپجی مۆبایل ڕایگەیاند: “ئێمە گرنگییەکی زۆر بە هاوبەشیکردن لەگەڵ لایەنەکان دەدەین کە بەها و سوود بۆ یاریزانانی پۆپجی مۆبایل زیاد دەکەن، و بێگومان جۆری ئۆتۆمبێلە داهێنەرەکانی کۆمپانیای پۆلاریس وروژاندنەکە زیاد دەکات بۆ یاریزانانی پۆپجی مۆبایل کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن لە بەرەکانی شەڕدا”.

ناوەڕۆکی هاوبەشی پۆپجی مۆبایل و پۆلاریس لە ئەمڕۆوە تا 14ی شوبات بۆ یاریزانانی جیهان بەردەست دەبێت.

 

Top