ماوسێكی لەیزەری تۆچ پەدیشە

ماوسێكی لەیزەری تۆچ پەدیشە

  لە كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپدا تا رادەیەكی زۆر تۆچ پەدی لاپتۆپەكە شوێنی ماوسی گرتۆتەوە، بەڵام لە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ واتە سەر مێزدا ئەوە نییە و ماوس گرنگترین بەشی كۆمپیوتەری دیسكتۆپە.

ماوسی جۆری RaceMouse لە یەك كاتدا هەم ماوسە و هەم تۆچ پەد! دیزاینی ماوسەكە جیاوازە لە گشت ماوسێكی دیكە، پشتەكەی تەختە و نیمچە گۆ نییە. وەك ماوسێكی لەیزەری كار دەكات و پشتی ماوسەكەش تۆچ پەدە. كێشی زۆر كەمە تەنیا 27 گرام. قەبارەشەی بەد مۆبایلێكی ئاسایی دەبێت. بەهۆی سیستەمی بلوتوس 5.0 لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێ. باترییەكەی هەتا 40 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت.

Top