سامسۆنگ هەستەوەری وێنەی 200 مێگاپێکسڵ ڕادەگەیەنێت بۆ مسۆگەرکردنی باشترین ئەزموون لە مۆبایلە زیرەکەکاندا

سامسۆنگ هەستەوەری وێنەی 200 مێگاپێکسڵ ڕادەگەیەنێت بۆ مسۆگەرکردنی باشترین ئەزموون لە مۆبایلە زیرەکەکاندا

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کە پێشەنگی جیهانییە لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی نیمچەگەیەنەر، نوێترین هەستەوەری وێنەی 200 مێگاپیکسڵی خۆی بەناوی ISOCELL HP2 ڕاگەیاند. کە هەستەوەرەکە بە تەکنەلۆژیای باشترکردنی پیکسڵ بەهێز کراوە، لەگەڵ توانای تەواوی گەیاندنی وێنەی سەرسوڕهێنەر لە مۆبایلە زیرەکەکانی داهاتوودا.
جونسیۆ یم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری یەکەکانی کارەکانی هەستەوەر لە کۆمپانیای سامسۆنگ، ڕایگەیاند: "هەستەوەری سامسۆنگ ISOCELL HP2 لەسەر تەکنەلۆژیاکانی هەستەوەری وێنەی ڕوونی بەرز کار دەکات، و بە زانیارییە پێشکەوتووەکانمان، بۆ بەدەستهێنانی وێنەکە بە هەموو ووردەکارییەکانیەوە. و پێشەنگیمان لەم بوارەدا بەهۆی تەکنەلۆژیای داهێنەرانەوە هاتووە کە ڕێگە بە هەستەوەرەکانمان دەدات ژمارە و قەبارەی پیکسڵەکان تێبپەڕێنن. و ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێ و دامەزراندنی بوونی خۆمان لە بازاڕی فراوانبوونی هەستەوەری ووردبینی زۆر بەرزدا".
هەستەوەری ISOCELL HP2 200 ملیۆنێک پیکسڵ بە قەبارەی 0.6 مایکرۆمەتر (μm) لە شێوەی بینراوی 1/1.3 تێکەڵ دەکات، و ئەم قەبارە هەستەوەرە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کامێرای سەرەکی مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکاردەهێنرێت بە ڕوونی 108 مێگاپیکسڵ. ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چێژ لە ڕوونیی بەرزتر وەربگرن لە نوێترین مۆبایلە زیرەکە ئاست بەرزەکاندا، بەبێ بوونی بەربەستی گەورەی کامێرا لە مۆبایلەکانیاندا.
وە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سامسۆنگ Tetra2pixel، هەستەوەری HP2 هەمەجۆریی زیاتر بۆ کامێراکە زیاد دەکات، بەو پێیەی توانای ھاوشێوەکردنی قەبارەی پیکسڵە جیاوازەکانی ھەیە بۆ ئەوەی ئاستی جیاوازی ڕووناکی لەخۆبگرێت. و کاتێک هەستەوەرەکە لە ژینگەیەکی کەم ڕووناکیدا بێت، هەستەوەرەکە دەگۆڕێت بۆ هەستەوەری وێنەی 1.2 مایکرۆمەتر بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ، یان هەستەوەری وێنەی 2.4 مایکرۆمەتر بە ڕوونی 12.5 مێگاپیکسڵ، بە بەستنەوەی 4 بۆ 16 پیکسڵی تەنیشت یەکتر بەیەکەوە. و بە ئامانجی ئەوەی پارچە ڤیدیۆ تەواوتر بە قەبارەی 8k بەدەست بهێنرێت، بە ڕوونی نزیکەی 33 مێگاپیکسڵ، هەستەوەری HP2 دەگۆڕێت بۆ دۆخی 1.2 مایکرۆمەتری 50 مێگاپیکسڵ بۆ کەمکردنەوەی پێویستی بڕینی لایەکانی، و بۆ گرتنی گەورەترین ڕووبەر لەناو دیمەنەکەدا. وە ئەگەر بەکارهێنەر بیەوێت ڤیدیۆی 8k بگرێت بە تێکرای 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، ئەوا دەتوانرێت لە ڕووبەرێکی فراوانی بینین بە قەبارەی پیکسڵی دیجیتاڵی گەورەتر بۆ ڤیدیۆی کوالێتی سینەمایی بەدەستبهێنرێت.
بە بەکارهێنانی هەستەوەری HP2، دەتوانرێت وێنەی بێڕەنگ کەم بکاتەوە کە لە ژینگەیەکی ڕووناکی زۆردا پێشتر بەدەست دەهاتن،، ئەمەش بەهۆی تەکنەلۆژیای نوێی دەروازەی گواستنەوەی ستوونی دوانەیی(D-VTG)ی سامسۆنگەوە. لەناو هەر پیکسڵێکدا فۆتۆدایۆدێک لە خوارەوە هەیە بۆ گواستنەوەی ئەلکترۆنەکان لە پیکسڵەکەوە بۆ چینە ناوچەییەکان. و دەروازەی گواستنەوەی ستوونی دەروازەی گواستنەوەی دووەم لە پیکسڵەکەدا زیاد دەکات و لە ئەنجامدا توانای تەواوی خاڵە دیجیتاڵییەکان بە ڕێژەی زیاتر لە 33% بەرز دەبێتەوە. بە هەڵگرتنی ئەلکترۆنی زیاتر و پرۆسەی گواستنەوەی سیگناڵی کارامە، دەتوانێت ئاستی زیادە بەرکەوتن کەم بکاتەوە و هەروەها بەرهەمهێنانی ڕەنگەکان بەرز بکاتەوە، بەتایبەتی لەکاتی وێنەگرتن لە ژینگە زۆر ڕووناکەکاندا.
لە ڕێکخستنەکانی ڕووناکی کەمدا، فۆکەسی خۆکاری هەستەوەری HP2 دەبرێتە ئاستێکی نوێ بەهۆی بوونی تەکنەلۆژیای Super QPD کە ڕێگە بە هەستەوەرەکە دەدات 200 ملیۆن پیکسڵ بەکاربهێنێت بۆ بەهێزکردنی فۆکەس، کە بڕێکی زۆریان بە چوار پیکسڵی تەنیشت یەکتر کۆدەکرێنەوە، بۆ ناسینەوەی گۆڕانکارییە ئاسۆیی و ستوونیەکان، بە تایبەت کە فۆکەسی خۆکاری خێراتر و وردتر دابین دەکەن. بە بەکارهێنانی داتای دەوڵەمەندی نەخشەکان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خاڵەکان، هەستەوەری نوێ توانای فۆکەسکردنی خۆکاری و خێرای هەیە، تەنانەت لە بارودۆخی ڕووناکی کەمدا.
بۆ بەدەستهێنانی کارایییەکی نایابی HDR، سامسۆنگ بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی DSG بە شێوەی 50 مێگاپیکسڵ دەناسێنێت، کە لە بەرامبەردا بە واتای جێبەجێکردنی دوو بەهای جیاوازە بۆ سیگناڵەکان کە دەنێردرێت بۆ پیکسڵە دیجیتاڵییەکان. جگە لەوەش، چارەسەری Smart-ISO Pro کە سەر بە کۆمەڵەی HDR ە، ڕێگە بە تێکەڵکردنی ئاستی جیاوازی ISO دەدات لە یەک بەرکەوتندا، ئەمەش ڕێگە بە کامێرا دەدات وێنەی 12.5 مێگاپیکسڵ و ڤیدیۆ کلیپی 4K بە خێرایی 60 چوارچێوە لەیەک چرکەدا بە مەودای داینامیکی بەرزی HDR.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سامسۆنگ بەرهەمهێنانی هەستەوەری ISOCELL HP2 ی بە بڕێکی زۆر خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Top