کار و پرۆژەکانى سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بەرز نرخێندرا

کار و پرۆژەکانى سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بەرز نرخێندرا

لە بەرامبەر کار و پڕۆژە گرنگەکانى کە لە ماوەى ڕابردودا لە زانکۆى جیهان-هەولێر جێبەجێکردوە، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى گروپى زانکۆکانى جیهان، ڕێز و سوپاس و پێزانینى تایبەتى پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.

لە هۆڵى (VIP)ى زانکۆ بە ئامادەبوونى ڕاوێژکارانى سەرۆکى ئەمنیداریەتى گروپى زانکۆکانى جیهان و، ئەنجومەنى زانکۆى جیهان و ژمارەیەک لە مامۆستایانى و ستافى زانستى بەشە زانستیەکان بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى گروپى زانکۆکانى جیهان وتەیەکى پێشکەشکرد و، تەئکیدى لە پاڵپشتى دەستەکەیان بۆ زانکۆى جیهان-هەولێر کردەوە و، ڕایگەیاند: مایەى شانازیمانە کە زانکۆى جیهان لە ماوەى ڕابردودا لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و عێراق و هەرێمى کوردستان توانیویەتى دەسکەوتى زانستى گرنگ بەدەیبهێنێ، هاوکات بەجێبەجێکردنى کۆمەڵێک پڕۆژەش لە بوارە جیاکان توانیویەتى خزمەت بەچین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە بکات.
لە بەرامبەر پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە وتەیەکدا سوپاسى نرخاندن و لەبەرچاوگرتنى کار و بەرنامەکانى زانکۆکەیانى کرد، وتیشى ئەو دەسکەوتانەى بەدى هاتوون کارى تەنها کەسى نەبووە، بەڵکو ستافى زانستى و توێژەران و مامۆستایان هاوکار و هەماهەنگى بەردەوام بوون، تەئکیدیشى کردەوە لە داهاتوودا برەوى زیاتر بەکار و پڕۆژە زانستیەکانى زانکۆکەمان دەدەین، بەشێوەیەک بتوانین فێرخوازى خاوەن کارامەیی لە بوارە جیاکان پێبگەێنین و باشتریش خزمەت بەکۆمەڵگە بکەین.
لە کۆتایى کۆبونەوەکەدا، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى گروپى زانکۆکانى جیهان، ڕێز و سوپاس و پێزانینى تایبەتى پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
زانکۆى جیهان-هەولێر، وەک یەکێک لە زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لە ماوەى ڕابردودا کۆمەڵێك دەسکەوتى زانستى بەدیهێنا و لە چەند ڕیزبەندیەکى نیشتمانى لە پێشەنگى زانکۆکان بووە، لە نوێترین ڕیزبەندى سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS)، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکۆردێکى نوێى تۆمار کرد، بەشێوەیەک لە نێو زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان لە (پلەی یەکەم)دا هات، لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانیش (پلەى چوارەم)ى بەدەستهێنا، لەسەر ئاستى گشتى سەرجەم زانکۆکانى عێراق و هەرێمى کوردستان پێکەوە، کە ژمارەیان (٧٥) زانکۆیە، زانکۆى جیهان-هەولێر لە پلەى (١٥)یەمین هات. لەلایەکى دیکەوە زانکۆى جیهان-هەولێر توانیویەتى متمانەى دامەزراوەى نێودەوڵەتى بۆ بەشە زانستیەکان بەدەستبهێنێ، ئەوە جگە لە فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستیەکان و بەستنى کۆمەڵێک کۆنفرانس و چالاکى زانستى، لەسەر ئاستى ناوخۆیی لە ڕێگەى جێبەجێکردنى کۆمەڵێک پڕۆژەى جیا توانى خزمەت پێشکەش بە وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکان و چین و توێژە جیاکان بکات.

کار و پرۆژەکانى سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بەرز نرخێندرا
Top