پێنج ئەفسەری پۆلیسی ئەمریکا بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستی گەنجێکی ڕەش پێست تۆمەتبار کران

پێنج ئەفسەری پۆلیسی ئەمریکا بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەستی گەنجێکی ڕەش پێست تۆمەتبار کران

 

 

 

بەپێی نووسینگەی داواکاری گشتی ناوچەی مەمفیس، پێنج ئەفسەری پێشووی پۆلیسی ئەو شارە بە تاوانی کوشتنی  « تایری نیکۆڵس » تۆمەتبارکراون.

نووسینگەی داواکاری گشتی لە شاری مەمفیس لە ویلایەتی تێنسی ئەمریكا ڕایگەیاند، کە نیکۆڵس دوای سێ ڕۆژ لە دەمەقاڵە لەسەر گڵۆپی سوور گیانی لەدەستداوە، نیکۆڵسی تەمەن ٢٩ ساڵ، بەهۆی برینەکانی لە کاتی دەستگیرکردنیدا كە لەلایەن پێنج ئەفسەری پۆلیسەوە ئەشكەنجە درابوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وا چاوەڕوان دەکرێت کە دەسەڵاتداران گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای پۆلیس لە وەستانی ترافیکی ئێوارەی هەینی بڵاو بکەنەوە، ئەو پێنج ئەفسەرە، کە هەموویان ڕەشپێستن و بە تۆمەتی کوشتنی پلە دوو، دەستدرێژی قورس، ڕفاندنی قورس، هەڵسوکەوتی نادروست و دڕندەیی تۆمەتبار کراون.

ئەوان شەممەی ڕابردوو بەهۆی پێشێلکردنی چەندین سیاسەتی وەزارەت، لەوانەش بەکارهێنانی هێزی زۆر و دەستێوەردان و كەمتەرخەمیی هاوکاری لە ئەركەكانیان دوورخرانەوە و ڕۆژی پێنجشەممە دەستگیر کران.

پۆلیسی ئەمریکا هەمیشە تۆمەتبارکراوە بە مامەڵەکردنی جیاکاری لەگەڵ کەمینە ڕەگەزییەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top