فەلسەفەی مانەوە و بەھێزیی پارتی

فەلسەفەی مانەوە و بەھێزیی پارتی

 

(پارتی) وەک حیزب حاکمی یەکەمی ھەرێمی کوردستانە، پێگەی یەکەمی سیاسییە لەسەر ئاستی عێراق، لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە و جیھان ھەیە، باڵێوز و نوێنەری ووڵاتان بە گرنگییەوە دەڕواننە ڕۆڵی پارتی بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، پێشخستنی ووڵات ئاوەدانی و بووژانەوە و وەبەرھێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوورییەکان.

لە ڕووی سەربازییەوە:-

پارتی ھەم لە ڕووی ھێزی چەکدار، ھێزی ئەمنی وەک (پۆلیس، ئاسایش) Security،ھەم لە ھێزی سەربازیی (پێشمەرگە)، دەزگا ھەواڵگرییەکانی، زۆرترین بەرپرسیارێتی ئەم ھەرێمەیان لە ئەستۆیە، بە شاھێدی نێردە سەربازییەکانی ووڵاتان ھێزە سەربازییەکانی ھێزەکانی (پارتی) باشترین و ڕێکخراوترین ھێزی ناوچەکە و عێراق کە مونەزمن و بە دیسپلینن،  بەشێوەیەک فەوج و لیوای شەخس لە نێو پارتیدا نین.
ھەر ئەو ھۆکارانەش وایکرد کە زۆرترین میحوەری سەربازیی، زۆرترین ناوچەی پاراستن لە ئەستۆی پارتیدا بێت، سەرکەوتنی پارتی لە تاقیکردنەوە قورسەکان ھەوێنێک بووە بۆ مانەوە و بەھێزبوونی.

پارتی (مەرجەع)ـی ھەیە

ھۆکاری بەھێزبوون و بەردەوامی  پارتی هه‌بوونی ئەو مەرجەع و ڕابەر و پێشمەرگەیە، کە ھەمووان بە پیاوی یەکەم و فەرمانڕەوایی ژمارە یەک دەبینین، ئەدەبی سیاسیی (سەرۆک بارزانی) شۆڕبۆتەوە بۆ خانەوادە و تاک بە تاکی ئەندام و لایەنگری پارتی، ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی، ساڵانیی پێشمەرگایەتی ئەو وایکردووە کە ھەمووان قەدر و ڕێز بۆ بڕیارەکانی دابنێن، یەکگرتوویی ھۆکارە بۆ ڕێکخراوه‌یی پارتی.

ئاراستەی کارى سیاسی (پارتی) بە درێژایی (٧٧) ساڵی ڕەبەق تا ئێستا بۆ خەڵک ڕوونە،نەنگی و دوو ڕوویی و لاچەپی تێدانیە،
بۆیە زۆر ئاساییە کە خەڵکێک ئەگەر ڕەخنەی توندیشی لە ڕابردوودا لە پارتی ھەبووبێت، یان دژی پارتی کاری کردبێت، ئەوڕۆ لەگەڵ فیکری سیاسی و بەرنامەی پارتیدا خۆی ببینتەوە،دروستیشە خەڵکی ناو پارتی بۆچوونی جودای خۆیان بڵێن ،ئەمە دەرخەری فەزای ئازادیی پارتییە.

بەڵام ڕووە گەورەکە ئەوەیە، فەلسەفە و جووڵە و بەرنامە و ئەجێندای پارتی سیاسەتێکی نێو نەتەوەییە،سیاسەتی ھەموو شت قبوڵ نەکردنە، سیاسەتی بەرپرسیارێتی و حورمەت دانانە بۆ نیشتمان و پاراستنیەتی.

پشت ئەستووریی پارتی

١- پارتی پشت ئەستوورە بە دەنگدەر  و جەماوەریی دڵسۆزی خۆی.

٢- پارتی پەیڕەو پڕۆگرامێکی پتەوی ھەیە، لانیکەم مێژووییەکیشی ھەیە کە شانازیی پێوە بکات.

٣- پارتی حیزبێکە کە ھیوای کوردە لە باکوور،ڕۆژئاوا،ڕۆژھەڵات،باشوور تەنانەت لە نێو عێراقیش خەڵک ھیوای ھەڵچنیووە، خەڵکی دیکە کەمینەی چەند شارێکن نەک ئومێدی زۆرینە.

٤- پارتی پەروەردەی سیاسی ھەیە، پەروەردەی سیاسی و فیکری پارتی وایکردووە کە لایەنگر و دەنگدەری پارتی، ووریاتر و ھوشیارتر و زیراکانەتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن.

٥- لە ھەمووی گرنگتر، پارتی نەتەوەییانە، کوردانە، لە پرسە نیشتمانییەکان دەڕوانێت.

٦- پارتی لە جەنگ و ئارامیدا، بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێت سەنگەری خەبات و حکومداری بۆ خزمەتی گشتیی چۆڵ ناکات.

٧- پارتی ڕێنمایی دەداتە کادیرەکانی کە ڕەوشتی سیاسیی لە نووسین و ووتارەکانییان بە جوانی پەیرەو بکەن و ڕەنگدانەوەی یەکڕیزیی و یەکگرتوویی بکەن.

٨-(پــــارتــــی) خاوەنی مەرکەزییەت و مەرجەعی سیاسی خۆیەتی کە ڕێبەری ھێژا ، سەرۆک مەسعود بارزانییە.

سا کە (پــــارتـــی)
ھەزاران شەھیدی ھەبێت و ئەوانەی لە ڕیزەکانی دابوون پێشتر
 شۆڕشی یەکەمی بارزان شۆڕشی دووەمی بارزانی کردبێت و ھاوکاری مەزنی کۆماری مھاباد، شۆڕشی ئەیلولی مەزن،شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕینی ئازادی، پڕۆسەی ئازادی، ڕیفراندۆم و شەڕی تیرۆریستانی داعش و پردێ و سحێلای کردبێت و لەولاشەوە پووچەڵکردنەوەی پیلانە اقلیمیەکان، ھێشتنەوەی قەوارەی ھەرێم بە یەک پاکێج بەشێکی زۆر کەم بن لەو مێژووە چۆن بەردەوام نابێتە جێگەی متمانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هیوای و ئومێدی کوردان لە سەرانسەر دونیا.

Top