یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە

یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە


یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە

لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی، خولێکی ناوبژیوانی بە بەشداری فراوانی قوتابیان و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لەلایەن یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا، هەردوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (ئازاد عەبدولڕەحمان محەمەد، د. ئارام سەمیر ناجی)، یاسا نێودەڵەتییەکانی باسکەیان کردبووە ناونیشانی خولەکە و چەندین یاسای سەرەکی و گرنگیان لەوبارەیەوە خستە بەرباس و ئەزموون و شارەزاییان لە یاری باسکەدا ڕەنگی دایەوە، هاوکات پڕۆفیشناڵیەتی خولەکە، سەرنجی بەشداربووانی بە لای خۆی دا ڕاکێشابوو.
جگە لەو دوو ناوبژیوانە نێودەڵەتیەش، (د. زمان ساڵح و شۆڕشڤان نامق نانەکەلی) و (ڕزگار مەجید) سەرپەرشتیاری خول و ئەندامی لێژنەی یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر و شارەزا، ڕۆڵی بەرچاویان بینی و بڕیاریشە لە ماوەی ٣ ڕۆژی خولەکەدا چەندین وانەی گرنگ پێشکەش بکرێت و دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان ببەخشرێته بەشداربووانی خولەکە.

Top