سەرنجێك لەسەر داكی بگۆڕی ئۆریكۆ

سەرنجێك لەسەر داكی بگۆڕی ئۆریكۆ

 بۆ ئەوانەی شارەزاییەكی ئەوتۆیان نییە لە داكی بگۆڕ رەنگە وشەكەیان لەلا نامۆ بێ. داكی بگۆڕ (Dock converter) لە دوو وشەی(Dock)  واتە پایە یا ستاند، (converter) واتە بگۆڕ پێكهاتووە. داكی بگۆڕ لە تەكنەلۆژیا گرنگی تایبەتی هەیە. بۆ نموونە دەتهەوێ مۆبایلەكەت پەیوەند بكەی بە تیڤی، یا تیڤی پەیوەند بكەی بە كۆمپیوتەر یا پێچەوانە بەگشتی هەموو ئامێرەكان پێكەوە پەیوەند بدەی. لە تیڤیەوە سەیری كۆمپیوتەر بكەی و لە كۆمپیوتەرەوە مۆبایل بەكار بێنی، ئەم ئامێرە داكی بگۆڕی پێدەگوترێ.

كۆمپانیای ئۆریكۆ داكێكی بگۆڕی بەرهەمهێناوە كە بە جۆری ADS5 ناسراوە، داكەكە لە ئالۆمینیۆم و منیزم دروستكراوە. گرنگترین بەشی ئەو داكە ئەوەیە كە چەندین كەلێنی بەڕێكردن و وەرگرتنی هەیە. لە لایەك دوو پۆرتی USB شوێنێكی جەكی 3.5 میلمی بۆ مایك و سپیكەر، لەلای دیكە چوار كەلێنی USB3 و كەلێنێكی HDMI، شوێنێكی بۆ پەیوەندی كۆمپیوتەر، USB Type-C رێڕەوێكی هێڵی ئینتەرنێت و كێبڵی كارەبا.

لەم سەردەمەدا زۆربەی مۆنیتۆر و تەلەڤزیۆنەكان كوالیتی 4K نیشان دەدەن، ئەو داكە پشتیوانی لە 4Kیش دەكات.

گرنگییەكی دیكەی داكی ADS5 ئەوەیە كە دەكرێت مۆبایل بە كۆمپیوتەرەوە پەیوەند بدەی. هەروەها لەسەر شاشە مۆبایلەكە ماوس و كیبۆرد دابندرێت. هەروەها شوێنێكی هەیە بۆ شەحنكردنەوەی كۆمپیوتەریش و چەندین شوێنیشی بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل هەیە.

 

Top