پرۆگرامێك بۆ دانان و لابردنی ژێرنووسی فیلم

پرۆگرامێك بۆ دانان و لابردنی ژێرنووسی فیلم

دانانی ژێرنووس بۆ فیلمەكان ئەویش هەم هونەرە و هەم كارێكی تەكنیكیە. چەند پرۆگرامێك هەن بۆ دانانی ژێرنووس، یەكێك لەو پرۆگرامانە كە زۆر بەرچاوە و سوودی زۆر لێدەبیندرێ، پرۆگرامی MKVToolnixیە.  ئەو پرۆگرامە رێكخستنی ئەو فایلانە دەكات كە بە فۆرماتی MKV تۆماركراون. ئەو فۆرماتە بەو فایلە ڤیدیۆیانە دەگوترێ كە كوالیتیان لەسەرێیە و قەوارەیان كەمە. پرۆگرامەكە بۆ هەموو زمانێك دەبێت و دەكرێت لەسەر فیلمەكە چەند ژێرنووس دابندرێت. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:

- دانان و لابردنی ژێرنووس.

- زیاكردنی ژێرنووس بە فۆرماتی SRT.

- پشیتوانی كردن لە فۆرماتەكانی srt و sub.

- خێراییەكی زۆر لە بۆ لەپاڵ یەكخستن و جیاكردنەوە.

Top