«بەڵگەكانی سەلماندن»

«بەڵگەكانی سەلماندن»

 بۆئەوەی ئەو داوایەی پێشكەشی دادگا دەكرێت جا هەر دادگایەك بێت،بۆئەوەی بتوانین داوایەكەمان بسەلمێنین ئەم ڕێگایانەی سەلماندنمان هەیە:-

1- سەنەدات / كە دوو جۆر سەنەداتمان هەیە ئەوانیش:- یەكەم/ سەنەداتی ڕەسمی، دووەم / سەنەداتی عادی. سەنەدی ڕەسمی: ئەو جۆرە سەنەدانە لە دادنووس دەكرێت،چونكــــە كاتب عدل «دادنووس» جیهەی ڕەسمییە، *سەنەداتی عادی: ئەویش ئەو جۆرە سەنەدەیە كە لە نێوان دوو كەس دەكرێت و تصدیق واتە پەسەند نەكراوە لە لایەن جیهاتی ڕەسمی .

2ــ دانپێدانان /»الاقرار» ئەویش ئەوەیە كەسەكە خۆی ددان بەوەدا بنێت، بۆ نموونە لە بابەتی قەرز خۆی بڵێت من ئەوەندە پارەیە قەرزداری فڵان كەسم ئەوە پێی دەوترێت دانپێدانان»الاقرار» وە بۆ ئەم مەبەستە قاعیدەی قانونیمان هەیە كە دەڵێت...الاقرار سید الادلە.

3- استجواب / واتە لێپرسینەوە لە كاتی دادبینی لە لایەنی بەرامبەر پرسیار دەكرێت. یان ئەوەتا زۆر جار لەسەر بڕیاری دادوەر كەسی داوالێكراو یان داواكار استجواب دەكرێت، بۆئەوەی پرسیاری لەبارەی ڕاستی و دروستی بابەتەكە لێ بكرێت.

4- شاهید / كەسێكە كە باڵغ و عاقڵ بێت و موسولمان بێت، هەرچەند بە مەرج نەگیراوە موسلمان بێت، گریمان داماننا شاهید كەسێكی مەسیحیە سوێند ئەدرێت بە كتابەكەی كە خۆی باوەڕی پێیەتی، لەبەرئەوە وتمان شاهید باڵغ و عاقڵ بێت واتە 18 ساڵی تەواو كردبێت، چونكە شاهید سوێند دەدرێت.

5- قەرینە / كە پشتڕاستییەك هەبێت بۆ دەستپێك وەك دانی پارەی پێشەكی كە قەرینەیە لەســــەر ئەنجامدانی عقدی بیع «گرێبەستی كڕین»

6- سوێند خواردن /

7ــ معایەنە/ كەشفێكە دادگا دەیكات.

٨ ــ خبیر «شارەزا» / لێزان دادگا دایدەنێت بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەیەك كە لایەنەكانی داوا لەسەری ناكۆكن، بۆ نموونە لە بابەتی قەرەبووكردنەوەی كەسی زەرەرمەند، ئەگەر هاتوو بەهۆی فعلی كەسێكی تر زیانی بەركەوتبوو، خەبیر دادەنرێت بۆ ئەوەی بڕێك پارە وەكو قەرەبووكردنەوەی كەسی زەرەرمەند دیاری بكات و پاشان خەبیر ڕاپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە پێشكەشی دادگا دەكات.

 

Top