فەرەنسا ڕادارێکی پێشکەوتووی دا بە ئۆکرانیا

فەرەنسا ڕادارێکی پێشکەوتووی دا بە ئۆکرانیا

 

 

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا سوپاسی فەرەنسای کرد بۆ پێدانی جۆرێک لە ڕادارێکی پێشکەوتوو بە ولاتەکەی.

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: كەبە ڕاداری پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانیی فەرەنسا ژیانی ئۆکراینییەکان ڕزگار دەکرێت.

ئۆلێکسی ڕێزینکۆڤ گوتی: ئەم ڕادارە ئەوەندە بەهێزە کە مووشەکەکانی هاتوو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقینەوە لە ئاسمانی پایتەختی ئۆکرانیا و ناوچەکانی دەوروبەری دەستنیشان بکات.

ڕێزینکۆڤ، ڕاداری GM200ی دروستکراوی فەرەنسی بە پەرەپێدانێکی زۆر کاریگەر وەسف کرد بۆ تۆڕی ئۆکرانیا کە نزیکەی 300 جۆری جیاوازی ڕاداری بەرگری ئاسمانی تێدایە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top