ئامادەیی بۆکانی کچان لەسنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە

ئامادەیی بۆکانی کچان لەسنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە

.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٧-٢-٢٠٢٣ بەچاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز (ئالان حەمەسەعید ساڵح) وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەڕێز(ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و جێگری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و مامۆستا (معروف حەمەد سەعید) بەڕێوەبەرى پەروەردەی خەبات و بەرێوەبەری ناحیەی کەورگۆسک و ژمارەیەك لە مامۆستا و سەرپەرشتیاران, لەمەراسیمێکدا, ئامادەیی بۆکانی کچان لەناحیەی کەورگۆسک لەسنووری پەروەردەی خەبات کرایەوە.
له‌ مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌دا، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوەو لەنزیکەوە گوێبیستی ڕاو وپێشنیارەکانی مامۆستایان بوو. پاشان وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
شایەنی باسە قوتابخانەی ناوبراو لە (۱۲)پۆلی خوێندن پێکهاتووە و لەسەر بودجەی رێکخراوی UNHCR و بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنیاتنراوە.

Top