کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر نەوت و غاز

کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر نەوت و غاز

بێگومان ناوچەکان و شوينی ڕوودانی بەرکەوتوو بە بوومەلەرزە ئەوا ڕەنگ دانەوەی کارەسات و زیانەکانی پەیوەستە بە:
١. پلەی رێختەر
٢. ماوەی لەرزینە
کاریگەری بوومەلەرزە لەسەر پیشەسازی نەوت و غاز بەبی زیان و سوود تێپەڕ نابێت ، سەرەتای بابەتەکە لەسەر لایەنی :
١. یەدەگ
واپێناسەکراوە کە یەدەگ شوین و مخزونیکی گەورەیە لە ژێر زەویدا ، بەهۆی دروستبوونی تایبەتمەندی جیۆلۆجی و جغرافي شوێنی کۆبوونەوەی نەوت و غازە ، يان ئەو بڕە نەوت و غازيە کە لە ڕووی تەکنیکییەوە دەتوانرێت بە تێچووی دارایی گونجاو دەربهێنرێت بە پشتبەستن بە نرخی ئێستای بازاڕەکانیجیهان ، وە نەوت و غاز کە لە شوين پەستانە بەرزەکان و ناجێگیرە کان کۆج دەکات بۆ شوينه پاڵەپەستۆ نزمەکان و شوينه جێگیرەکان لە ژێر زەویدا، بیگومان جوولەی بەشیک لە زەویدا بەهۆی بوومەلەرزەوە کاریگەری دروست دەکات لەسەر کۆج کردنی نەوت و غاز.
٢.گەران
پرۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی نەوت و غاز لە هەرناوجەیک و شوێنێک بکرێت ، کە لە قۆناغی کۆتاییدا بێت و ناوچەی گەڕان بەدوای نەوت و غاز تووشی لیدانی بوومەلەرزە هات، ئەوا دەبێت دووبارە گەڕان و پشکنین و هەلسەنگاندن بکرێتەوە ، بەهۆی بوونی کاریگەری بوومەلەرزە.
٣.بەرهەمینان
لەکاتی دروست بوونی بوومەلەرزە لەناوچەی لێدراوەکان ، ئەوا ئەگەری تووشبوون و زیان گەیاندن بە بیر و ئامێری تایبەت بە پیشەسازی نەوت و غاز هەیە
٤. گواستنەوە
یەکێک لە کاریگەریەکانی بوومەلەرزە بریتییە لە ڕاگیرانی پرۆسەی هەناردەکاری نەوت و غاز ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زیان گەیاندن تاکو تەقینەوە.
٥.عەمبارە گەورەکان
شوينه عەمبارکردنی نەوت و غاز بەیەکێک لەشوێنی هەڕەشە گەورەکانی تەقینەوە و کارەسات دادەنرێت لەکاتی دروست بوونی بوومەلەرزە .
٦.پالاوگە و پترۆکیمیایی
هەروەها دروست بوونی بوومەلەرزە و کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پاڵاوگەی نەوت و پیشەسازی پترۆکیمیایی تێپەڕ نابێت ئەگەری بوومەلەرزە بەهێز بیت.

 

 

د.رێبین سەمەد

Top