فیستیڤاڵی ئۆپەرێتی منداڵان بۆ باخچەکانی ناحکومی بەڕێوەچوو

فیستیڤاڵی ئۆپەرێتی منداڵان بۆ باخچەکانی ناحکومی بەڕێوەچوو

.
لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری مامۆستا (شێرزاد حمدامین) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و مامۆستا (هوشیار عبدالواحد مرجان) بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی گشتی , مامۆستا (کاوە عەبدوڵڵا) بەرپرسی چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەند, دووەم ڕۆژی فیستیڤاڵی ئۆپەریتی منداڵان بۆ باخچەکانی ناحکومی بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە (٧) باخچەی منداڵانی ناحکومی بەژداری ئەو فیستیڤاڵەیان کردبوو, هەریەک لە باخچەکان بەچەندین نمایشی سەرنجڕاکێش لەلایەن منداڵانەوە بووە جێی دڵخۆشی ئامادەبووان , لەکۆتاییدا دیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر , بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان بەسەر باخچەکانی بەشداربوو دابەش کرا .

Top