لەیادی ٥٢ ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نووسەرانی کوردا کۆنفیدراسێۆن وناوەندی رەوەندی کوردستانی

لەیادی ٥٢ ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نووسەرانی کوردا کۆنفیدراسێۆن وناوەندی رەوەندی کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانیان
پێشکەش بە (یەکێتیی نووسەرانی کورد) کرد

کاتژمێر ٣:٣٠ی سەرلەئێوارە
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی٢ی٢٠٢٣
لە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا، ژاڵە عومەر بەنوێنەرایەتی کۆنفیدراسێۆن وناوەندی رەوەندی کوردستانی،
لەیادی ٥٢ ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نووسەرانی کوردا
پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی ناوەندی پێشکەش بە مەڵبەندی گشتی یەکێتیی نووسەرانی کوردو لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد کردو پاشان موزەفەر ئەحمەد بەناوی کۆنفیدراسێۆن وناوەندی رەوەندی کوردستانی ، پەیامی پیرۆزبایی خۆیانی لەڕێگای بەڕێز ئازاد عەبدولواحید جێگری سەرۆکی مەڵبەندی گشتی نووسەران و بەڕێز عەبدولڕەحمان فەرهادی سەڕۆکی لقی هەولێری نووسەران ، گەیاندە ئەندامان و لایەنگران و هەواداران و سەرجەم ئەدیبانی یەکێتیی نووسەران و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتریان لەکارو چالاکیەکانیاندا بۆ خواستن.
شایانی باسە هەرهەمان ڕۆژ ، دوای دەقیقەیەک هاوخەمی و وەستان بۆ ئەنفالکراوان و گۆڕە بە کۆمەڵەکان ،
یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر بەهاوکاریی یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، نوێنەرمان بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی:
(عێراق، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان)
العراق، دولة المقابر الجماعية
کتێبەکەش بەدیاری پێشکەش بەئامادەبووان کرا.

لەیادی ٥٢ ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی نووسەرانی کوردا کۆنفیدراسێۆن وناوەندی رەوەندی کوردستانی
Top