بە خوێندنەوە ژیانت ئارام و كەسایەتیت بەرز بكەرەوە

بە خوێندنەوە ژیانت ئارام و كەسایەتیت بەرز بكەرەوە

ئەو خانمانەی زۆر شت دەخوێننەوە و ڕۆژانە سەرقاڵی كتێب و یان لە نێت و مۆبایلەوە دەخوێننەوە و بابەتی جۆراوجۆر دەخەنە سەر بانكی زانیاریاییەكانیان، هەمیشە بە كەسانی بەرز و هێمن و پڕ زانیاری و ئامادە بۆ قسە كردن ناسراون و هەڵویست و قسەی خۆیان هەیە، بەم چەشنە دەبێتە خاوەن كەسایەتی خۆی و هەمیشە بیرۆكەی جوانی دەبێت بۆ ژیان و داهاتووی خۆی، بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ كەسانی دیكە دەكات و هێمنیی پێوە دیارە، وێڕای ئەوەی لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە خوێندنەوە وا لە هەست و ئەقڵ دەكات كە كارا بن و بە ئاگا بن لە بەرامبەر پرسەكانی ژیانی كەسی، هەروەها لە خوێندنەوەدا فێری زووتێگەیشتن لە كەسانی بەرامبەر و خوێندنەوەی بیرۆكەیان دەبیت، خوێندنەوە تەنیا كتێب نییە، بەڵكو دەتوانی ئامێری مۆبایلەكەت وەك سەرچاوەیەكی خوێندنەوە دابنێیت، كە كتێبی ئەلیكترۆنی و ڕۆمان و نووسینەكانیش لە مۆبایلەكەتدا هەبێت. بۆ ئەوانەی خەمیان هەیە، یان كاتیان زۆرە و ناتوانن بێزارییان دەرببڕن، باشترە خۆتان بە خوێندنەوەوە خەریك بكەن، هەوڵ بدە بەر لە نووستن، یان سەر لە بەیانی، یانیش دوای هاتنەوە لە دەوام و كار و پشوودان، پاشان دەست بە خوێندنەوە بكە، پەلە مەكە لە كتێبەكان كە تەواویان بكەیت یان بزانیت ڕۆمان و چیرۆكەكە كۆتایی چۆن دەبێت، وا بكە كە خۆت ببەستیتەوە بە بابەتی كتێبەكانەوە، ئەگەر لە كاتی خوێندنەوەكەشدا، میوزیكێك یان گۆرانی گوێ بگریت، مێشكت چالاكتر و كارامەتر دەكات.

Top