بۆیە و ڕەنگی نینۆكەكانت قەشەنگیی دەستت دەردەخات

بۆیە و ڕەنگی نینۆكەكانت قەشەنگیی دەستت دەردەخات

بۆیە و ڕەنگەكانی نینۆك شێوەی دەست و مەچەكت ڕازاوە و قەشەنگ دەكەن، بەڵام خانمان كاتێك لە هەڵبژاردنی ڕەنگەكانی بۆیە دوو دڵ دەبن، ناتوانن یەكێكیان هەڵبژێرن و بەمەش بێزار دەبن، نازانن كامە بۆیە و ڕەنگ گونجاوە، تەنانەت هەندێ جار چەند جارێك بۆیەكردنەكە دووبارە دەكەنەوە تا بە ڕەنگە دڵخوازەكە دەگەن كە بە دڵیانە. لە ساڵی تازەدا چەندین ڕەنگ هەڵبژێدراون، تا خانمان لەو نیگەرانییە بە دوور بگرێت و بەر لە بۆیەكردن ڕەنگەكانیان لەبەرچاو بێت یان شارەزای ببن، ڕەنگەكانیش بریتیین لە: ڕەشی تۆخ، مۆدێكی ناوازەیە و بۆ كاتی دەرچوون و گەشت و زانكۆش گونجاوە. مۆر، ڕەنگێكی دیكەی ناوازەیە و بۆ ئاهەنگ و یادە و بۆنەكان لە پەنجە دەدرێت. دەتوانیت ڕەنگی شین هەڵبژێرێت كە ڕەنگی شینی دەریا و زەریاكانە، بۆ كاتی دانیشتن و میوانداری لە دەستتی بدەیت. پەمەیی كراوە، مۆدێكی ناسكە بۆ گەشت و دەرچوون و زانكۆ دەبێت. زەردیش ڕەنگێكی ناوازەیە بۆ گەشت و سەیران گونجاوە، ڕەنگی نیۆد ڕەنگێكی ناوازەیە بۆ سەردان و زانكۆ. ڕەنگەكانی سپی و سوور، مۆدێكی نایاب و كلاسیكن، لەگەڵ هەموو جلێك دەگونجێن.

Top