کشتوکاڵی بەردەوام لە پێشینەدایە لە دووەم خولی پێپسیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە بەرنامەی Greenhouse Accelerator

کشتوکاڵی بەردەوام لە پێشینەدایە لە دووەم خولی پێپسیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە بەرنامەی Greenhouse Accelerator



پێپسیکۆ بانگهێشتی دەستپێشخەر و خاوەنکارەکان دەکات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ، لەنێویاندا عێراق، بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی داهاتووی بەرنامەی Greenhouse Accelerator. تەوەری خولی داهاتوو بریتییە لە کردارە کشتوکاڵییە بەردەوامەکان، کە لە نزیکەوە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژی گۆڕانکاری پێپسیکۆ، pep+ (پێپسیکۆی ئەرێنی) و هەوڵەکانی بۆ کشتوکاڵی ئەرێنی، هەروەها یارمەتیدان بۆ ئاسایشی خۆراک.

وەک بەشێک لە پرۆگرامەکە، کۆمپانیای پێپسیکۆ ،پسپۆڕانی بابەتەکان و ڕاهێنانی تەکنیکی و ستراتیژی پێشکەش بە بەشداربووانی کە پرۆگرامەکە دەکات، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە تۆڕەکانی زانیاری ناوخۆیی و ناوچەیی.

عامر شێخ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پێپسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند “ئێمە لە ڕۆڵی گرنگی داهێنان و بەردەوامی تێدەگەین لە پێشخستنی ستراتیژی pep+ ـمان. بەهۆی ئەوەی هەرێمەکە زۆر پشتی بە هاوردەکردن بەستووە، زۆر گرنگە کە ئێمە پشتگیری لەو گۆڕانکارییانە بکەین کە کاردەکەن بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی بەرچاو لەڕێگەی کردارە کشتوکاڵییە ئەرێنییەکانەوە دروست بکەن. کەرتی تایبەت ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە سەرەکیانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا دەبێتەوە، وەک ئاسایشی خۆراک، کەشوهەوای وشک، کەمی زەوی کشتوکاڵی، و سنووردارکردنی ئاو، و ئامانجمان سەرکردایەتیکردنە. عێراق وەک بازاڕێکی پێشینە بۆ ئێمە دەمێنێتەوە، و ئێمە بە قووڵی پابەندین بە هاوبەشە ناوخۆییەکانمان و لەگەڵ ئەو پێکهاتانەی کە تێیدا کاردەکەین. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاسایشی خۆراک و ئاو لە عێراق و یارمەتیدانی ئەو کەسانەی ئەم دۆخە بەڕێوەدەبەن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی سەقامگیر لەڕێگەی بەهێزکردنی تواناکانیانەوە”.

لە ڕێگەی pep+، کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ بەسەرچاوەکردنی بەرهەم و پێکهاتەکان بۆ خاکەکە و کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان بەهێز بکات، و بەرنامەی Greenhouse Accelerator بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کشتوکاڵی داهێنەرانە بە هاوبەشی لەگەڵ دەستپێشخەرەکانی ناوچەکە.

بازرگانیە دەستپێشخەرەکان کە خەریکی پەرەپێدانی نموونەی بازرگانی پەیوەست بە پرۆسە و بەرهەم و/یان تەکنەلۆژیان و پشتگیری لە بەڕێوەبردنی کارەکانی کشتوکاڵی ڕاستەوخۆ دەکەن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری کاربۆن لە کشتوکاڵی و باشترکردنی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکەدا بانگهێشت دەکرێن بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە ڕێگەی ماڵپەڕی Greenhouse Accelerator Programوە پێش وادەی کۆتایی 10ی نیسانی 2023.

ئەو بەشداربووانەی کە بۆ بەرنامەی شەش مانگە هەڵدەبژێردرێن، بەرەوڕووی ئاڵانگاری دەبنەوە بۆ پیشاندانی هاوکاری و پێشکەوتنی پێوانەکراو، لەسەر بنەمای پلانی کارکردنی هاوبەشی پەرەپێدراو. و پشتگیری لە شێوەی یارمەتییەکی کاش بە بڕی 20 هەزار دۆلار وەردەگرن، ڕاهێنەری تایبەت لە پسپۆڕانی پێپسیکۆ و هاوبەشەکانی، چالاککردنی بازاڕ و دەستڕاگەیشتن بە تۆڕەکان، و دەرفەتی بازرگانی وەردەگرن. کاتێک بەرنامەکە کۆتایی دێت، کۆمپانیایەکی براوە هەڵدەبژێردرێت و 100 هەزار دۆلاری دیکەی پێدەبەخشرێت بۆ بەردەوامبوون لە فراوانکردنی کارەکەی، و هەروەها دەرفەتێک بۆ درێژکردنەوەی هاوبەشییەکەی لەگەڵ پێپسیکۆ بۆ زیاتر خێراکردنی گەشەکردنی.

یەکەم خولی MENA لەبارەی پاکەتکردن و دووبارە بەکارهێنانەوەی بەردەوام بوو، براوەکەش Nadeera بوو، کە کۆمپانیایەکی کۆمەڵایەتییە کە تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنێت بۆ ڕیزکردنی پاشماوە لە شوێنەکاندا. لە ڕێگەی بەرهەمەکەیەوە بە ناوی ‘Yalla Return’،Nadeera کاری "پاشماوە بۆ پارە" دەباتە قۆناغێکی تر، کە پاداشتی نەختینەیی دابین دەکات بە بڕی ئەو شتانەی کە بەکارهێنەران فرێی دەدەن و دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە.

لە ماوەی ساڵی 2022 دا، ئەو تازە جووتیارانەی عێراق کە بەهۆی ململانێ و ئاوارەبوون و گۆڕانی کەشوهەوا زیانیان بەرکەوتووە، سوودمەند بوون لە یارمەتییەکی 250 هەزار دۆلاری کە لەلایەن کۆمپانیای پێپسیکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) دابین کرابوو بۆ بنیاتنانی زنجیرەیەکی بەهێزتر و بەردەوامتر لە دابینکردنی بەرهەمی پەتاتە.

Top