بەهۆی تەقەکردن لە نزیک قوتابخانەیەک دوو كەس بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن لە نزیک قوتابخانەیەک دوو كەس بریندار بوون

 

 

تەقە کردن لە نزیک قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە ئەڵمانیا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا پشتڕاستی کردەوە: ڕۆژی سێشەممە لە نزیک قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری "برامشێ" لە باکووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا تەقە ڕوویدا و دوو کەسی بەساڵاچوو بە سەختی بریندار بوون، بە گوتەی پۆلیس، تەقەکردنەکە لە نزیک قوتابخانەی سەرەتایی ڕوویداوە بەڵام پەیوەندی بە قوتابخانەکەوە نەبووە.

ڕۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە، كە شایەتحاڵەکان لە نزیکەی کاتژمێر ٧:٣٠ بەیانی ڕووداوەکەیان بە پۆلیس ڕاگەیاندووە و دوای ماوەیەکی کەم پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیرکردووە.

تا ئێستا هۆكاری تەقەکردنەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام سەرچاوە شارەوانیەکان باسیان لەوە کردووە کە تەقەی لەخۆشی كردووە و بە سەختی خۆی بریندار کردووە. تەقەکەرەکە و بریندارەکان بە هەلیکۆپتەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top