سعوودیە و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پاڵپشتیکردنی کەمدەرامەتان لە یەمەن ڕێککەوتوون

سعوودیە و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پاڵپشتیکردنی کەمدەرامەتان لە یەمەن ڕێککەوتوون

 

 

سعوودیە و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنێکی هاوکارییان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کەمدەرامەت لە یەمەن واژۆ کرد.

ڕێکەوتنێکی هاوکاری لە نێوان ناوەندی فریاگوزاری شا سەلمانی سعودیە و کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بۆ پاڵپشتیکردنی خێزانە هەژارکان و پەنابەران لە یەمەن واژۆ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عەرەبستانی "واس"، لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە هاوکارییەی نێوان ئەم دوو دامەزراوەیە، ٢٦٠ هەزار کەسی نیازمند و ئاوارەی یەمەن یارمەتی بەپەلە و خزمەتگوزاری تەندروستییان بۆ دابین دەکرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زیاتر باس نەکراوە.

قەیرانی یەمەن.

حوسییەکان لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٤ەوە دەستیان بەسەر شاری سەنعا پایتەخت و هەندێک ناوچەی یەمەندا گرتووە.

هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی سعودیە لە مانگی ئازاری ساڵی 2015ەوە بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک پشتگیری حکومەتی یەمەن دەکەن لە دژی حوسییەکان.

لە ململانێکانی ساڵانی ڕابردوودا لە یەمەن، ٣٧٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەم ململانێیانە بوونەتە سووتەمەنی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top