هەڵكەندن و گواستنەوەی دار و رووەك

هەڵكەندن و گواستنەوەی دار و رووەك

دارەكان، كە مایەی سەرچاوەی ژیان و دابینكردنی ئۆكسجین و جوانی و بەرهەمی جۆراجۆرن، بە تایبەت ئەوانەی لە شوێنە گشتییەكاندا خۆڕسك یان لە رێگەی خەڵكەوە دەڕوێن، هەندێ جار ئەو دارانە هێندە گەورە دەبن كە دەبنە رێگر لە بەردەم هاتووچۆ یان دروستكردنی پڕۆژەیەك، یان دەكەوێتە نێو پرۆژەیەكی ستراتیژی كە پێویست دەكات دارەكە هەڵبكەنرێت، بەڵام لە وڵاتی ژاپۆن ئەگەر دارێك ڕێگر بێت لە دروستكردنی ڕێگەیەك، ئەوا دارەكە بە ڕەگەكانییەوە هەڵدەكەنن و دەیگوازنەوە بۆ شوێنێكی دیكە و دووبارە دەیچێننەوە، بێ ئەوەی لە ناوبچێت، ئەوان بەم جۆرە پارێزگاری لە ژینگە و دار و بەردیان دەكەن، تاوەكو ژینگەیەكی پاك و تەندرووستیان هەبێت، بیرۆكەكەش ئاسانە و لە داهاتوودا دەبێتە رێگەی دروست بۆ گواستنەوەی رووەك و دارەكان.

 

Top