شەقامێك بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایل

شەقامێك بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایل

زۆربەی خەڵك، كاتێك بە رێگەدا دەڕۆن مۆبایلیان لە دەستە، چاوێكیان لەسەر رێگەكەیە و چاوەكەی دیكەش لەسەر شاشە، كە زۆر جار بووەتە هۆی كەوتنی كەسەكە یان ئامێری مۆبایلەكە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە لە وڵاتی چین، چارەسەریان داهێناوە، ئەویش بە دروستكردنی شەقامێكی تایبەت بەوانەی ئالوودەی ئامێرەكانی تەكنەلۆجیا و مۆبایلن، ئەو شەقامە لە شاری (چۆنگویشنگ)ی چینی دروست كراوە، پانییەكەی (3) مەتر دەبێت، یەكێكیان بۆ ئەوانەیە مۆبایل بەكاردەهێنن و ئەوەی دیكە نابێت مۆبایلت بە دەستەوە بێت، ئەگەر كەسێك مۆبایلی لە دەست بێت و لەو شوێنە بڕوات كە قەدەغە كراوە، سەرپێچی بۆ دەكرێت، ئەو شەقامە بۆیە دروست كرا، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەو وڵاتە خەریكی مۆبایلن و زۆر جار بووەتە هۆی كەوتنە نێو زێراب و یان پێكدادان و یانیش خۆیان لە كەرەستە و شت دەدەن.

Top