فیلمی (ژان) نمایشەكانی لە شاری هەولێر ڕادەگرێت

فیلمی (ژان) نمایشەكانی لە شاری هەولێر ڕادەگرێت

لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر یەكەم نمایشی تایبەتی فیلمی سینەمایی (ژان) بەڕێوەچوو و ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەند و شانۆكاری دیاری كورد ئامادەی نمایشەكە بوون, بەڵام دواجار نمایشەكانی دیكەی ڕاگیرا .

لە هەژماری تایبەتی ئەم فیمە سینەماییە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە كە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی نمایشی فیلمەكە ڕاگیرا .

لە درێژی بڵاوكراوەكەدا هاتووە....

بەداوای لێبووردنێکی زۆرەوە پێتان ڕادەگەیەنین نمایشەکانمان لە شاری هەولێر ڕادەگیرێت لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی، ئێمە دەمانەوێت فیلمەکە لە باشترین کوالێتیدا پێشکەشی هاوڵاتیانی هەولێری ئازیز بکەین، بەداخەوە ئەو کەرەستە دەنگی و ڕەنگیانەی دابینکرابوون لە ئاستی خزمەتکردن نەبوو بە ئێوەی خۆشەویست.

لەگەڵ ڕێزی بەرهەمهێنەر و ستافی مارکێتینگی فیلمی ژان.

Top