ئاگر لە کەشتییەک کەوتەوە کە ١٨٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو

ئاگر لە کەشتییەک کەوتەوە کە ١٨٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو

 

 

کەشتییەکی نەفەر هەڵگر لە کەناڵی ئینگلیز لە نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا ئاگری گرت، ٩٤ سەرنشین و ٨٩ تیمی كەشتییەكە بە بەلەمی بچوك كەشتییەكەیان چۆڵکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، ئەم کەشتییە دوێنێ کاتژمێر ١٧:٣٠ لە بەندەری دۆڤەری ئەم وڵاتە بەرەو بەندەری کالایسی فەرەنسا لە ڕێگادا بوو، کاتێک لە ناوەڕاستی دەربەندی دۆڤەر ئاگری گرت.

بەلەمەکانی فریاگوزاری لە بەندەرەکانی ئینگلتەرا و فەرەنساوە نێردران بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی لەناو کەشتییەکەدا بوون و هەموویان ڕزگارکران.

ئەم ڕووداوە بەهۆی ئاگرێک لە ژووری مەکینەی کەشتییەكەیەوە بووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top